یەک تاوان... و حیکمەتێکی گەورە...
کابرایەک بە کوڕەکەی وت: کوڕەکەم لە ژیانماندا تەنها یەک تاوان هەیە، ئەویش (کوشتن)، بۆیە لێی دوور بکەوەرەوە..
کوڕەکە بە سەرسوڕمانێکی زۆرەوە سەیری باوکی کرد، وەک ئەوەی پێی بڵێت:
ئایا گومانت لە پەروەردەکردنی خۆت هەیە بۆ من؟!
پێت وایە کە بتوانم مرۆڤێک لەسەر ڕووی زەوی بکوژم؟
باوکەکە دوای بینینی سەرسوڕمانی کوڕەکەی زەردەخەنەی کرد، و درێژە بە قسەکانی دا:
کوڕم بە قسەکانم سەرت سوڕنەمێنێ ..باش بزانە کوڕم کە:
1- درۆ کوشتنی حەقیقەت و کوشتنی ڕاستگۆییە.
2- دزی کوشتنی متمانه و ئاسایشە.
3- فێڵکردن... کوشتنی متمانە و پشتبەستنە...
4- زۆرداری... کوشتنی ئازادی و نەهێشتنی فرەچەشنی و جیاوازییە کە خودای مەزن پێی بەخشیوین.
5- توندی و قسەی ناشرین...هەست و ڕێز و قەدرزانی دەکوژن...
6- گەندەڵی کوشتنی شەرەفە لە کۆمەڵگەدا.
7- ڕووتی و قێزەون... کوشتنی حەیا و پاکیزەیی لە کۆمەڵگادا...
8- شایەتی درۆ... کوشتنی ڕاستییە...
9- نادادپەروەری، ستەم، و سووکایەتیکردن... کوشتنی دادپەروەری و کەرامەتە...
10- بێمتمانە کوشتنی دڵنیایی و ئومێدە.
هەر کردەوەیەکی سەرزەنشتکراوی ئەخلاقی کە بنەما و ئایدیاڵ و فەزیلەتە باشەکانی هاوتا دەکوژێت و لەناویان دەبات، لە ڕاستیدا تاوانێکی تەواوەتییە (کوشتن)...
کەواتە لە ژیانتدا کوڕم دوور بکەوەرەوە لە کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژیانی کەسانی تر بۆ ئەوەی خودا دڵخۆشت بکات.