یەکێتی ئەوروپا و تورکیا و کورد..

 

لەتیف فاتیح

 

 

۱- بڕیارە ۳۰ ئاب پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبێتەوە،  لەدوای پێنج ساڵ دابڕان، هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیاش گازی ئەو دانیشتنە کراوە، دەکرێت ئەمە وەک دەرفەتێک بۆ پرسی کورد بقۆزرێتەوە، بەتایبەت کەئێستا دۆخی ئابوری تورکیا لە ئاستی هەرەسدایەو ئاکەپەش ئاکەپەی پێشتر نیەو زۆربەی کورد بەهۆی سیاسەتی ئەو حزبەوە بەرانبەر کوردلێی کشاونەتەوە.
 

۲- پارلەمانی ئەوروپا ۷۰٥ ئەندامی هەیە لەو ژمارەیە زیاتر لەچل کەسیان دۆست و ئاشنای کوردن و لە کێشەی کورد گەیشتون، هەڵبەت ئەم ژمارەیە کەمە، بەڵام دەبێت بزانین یەکێک لەگرفتە قورسەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپاو تورکیا، بابەتی مافی مرۆڤە ئەمەش زیاتر پەیوەستە بەکوردەوە،  بۆیە دەکرێت ئەم پرسە لەو دانیشتنە بەهەند وەربگیرێت.
 

۳- زۆر گرنگ دەبوو لە ناو یەکێتی ئەوروپا ئەو ڕاپۆرتەی پێشێلکاریەکانی تورکیاو ئێران ، بڵاو بکرایەتەوە کە باس لەکوشتنی خەڵکی سڤیل و وێرانکردنی کوردستان دەکات لەساڵی ۱۹۹۱ ەوە تا ۲۰۲٤.
 

٤- کۆبونەوەکەلەکاتێکدایە کە بیست وچوار سەعات پێشتر  درۆنێکی زەبەلاحی تورکی لەناو کەرکوک خراوەتە خوارەوە، پێشتریش لەسنوری گوندەکانی کەرکوک، سەیدان وتوتەقەڵ درۆنی تورکی خەڵکی شەهید کردوە، خەڵکی سڤیل و وەرزێری ناوچەکە، گەلۆ ناکرێت ئەم بابەتە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت.
 

٥- بزانین کورد چۆن بەئاوەزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشهاتە دەکات، هەروەها تورکیش کاردانەوەی چۆن دەبێت.

سەرچاوە : سپی میدیا