ئێوارەی ئەمڕۆ 2022/5/28 لە سلێمانی كاروچالاكییەكانی بیستوپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ كۆتایی هات.
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ وتاری كۆتایی فێستیڤاڵی گەلاوێژی پێشكەشكرد.
دواتر وتاری لیژنەكانەی بواری ”چیرۆك و لێكۆڵینەوەو شیعر” لە لایەن سەرۆكی لیژنەكانی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی براوەكان پێشكەشكران و خەڵات بەسەر براوەكاندا دابەشكران كە بریتی بوون لە:
خەڵاتەكانی بواری شیعر:
- یەکەم: دڵدار محەمەد و داستان مارف کەریم.
- دووەم: شوان تۆفیق یاسین.
- سێیەم: گوڵاڵە عوسمان.
خەڵاتەكانی بواری لێكۆڵینەوە:
- یەکەم: موحسین عەبدولڕەحمان و ئاریان سەلیم خدر.
- دووەم: محەمەد حەقمورادی.
- سێهەم: محەمەد نەبی ئیبراهیم.
خەڵاتەكانی بواری چیرۆك:
- یەکەم: دڵبرین عەبدولفەتاح و خاترە محەمەدی.
- دووەم: ئەنوەر عەرەب.
- سێهەم: كاروان محەمەد فەتاح و ئەمجەد غوڵامی.
سەرچاوە: pukmedia