عەبدوڵا کەریم مەحمود
لە هەموو وڵاتێک دا ، پڕۆژە یاسای بودجە ،لەسەر بنەمای دەستوور ویاسا دادەڕێژرێت'
دەستوورو یاسا ، رۆڵی سەرەکی و بنەڕەتی و گرنگی هەیە بۆ ڕێکخستنی داهات و خەرجی ودابەش کردنی بە سەر(کەرت و پڕۆژەکان )، بە جۆرێک بوار بە گەندەڵی دارایی ونا شەفافیەت و ناعەدالەتی نادات.
عێراقی سەردەمی سەدام ، وڵاتی جەنگ و گرتن و زیندان و کوشتن و بڕین وبێ سەروشوین کردن و کۆمەڵ کوژیی و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدو گۆڕی بەکۆمەڵ بوو.
لە دوای گۆڕانکاری ٩/٤/ ٢٠٠٣ ، عێراق بوو بە وڵاتی بێ دەستووریی و نایاسایی بودجە و گەندەڵی دارایی وناشەفافەت و نا دادپەروەری ،بە پلان و بەرنامەو نەخشەو سیناریۆیی کۆمپانیاکانی سەر بە دەسەڵات ، چەندان ملوین دۆلاری بانکەکانی عێراق دزراون ، گەندەڵیان کرد بەکلتوری عێراق .
لە ٢٠١٤ تا ئێستا ٢٠٢٤ ئەوە ١٠ساڵە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سیناریۆی جیا جیا ، بێ ئەوەی پەیڕەوی هیچ پێوەرێکی دەستوورو یاسای بودجەی هەرێم بکات ، گەندەڵی دارایی و ناشەفافەیت و ناعەدالەتییان کردووە بە کلتور .
ئەرکی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، داهاتی گشتی بە پێ ی یاسای بودجە رێک بخات و بڕیاری لەسەر بدات ، بە پلان و بەرنامەیەکی دادپەرەوەرانە ، داهات ریک بخات و خەرجی ، بەسەر( کەرت و پرۆژەکان) دا دابەش بکات.
حکومەتی هەرێم ی کورستان بە سیناریۆ ی جیا جیاو و بە بیانو ی ئەوەی گوایە ، عێراق هێشتا بەشە بودجەی نەناردووە بۆ هەرێم ، ناشەفایەتێکی ،نا یاسایی بودجەی وای دروست کردوە ، بوەتە هۆی سەرهەڵدانی گەندەڵی دارایی و ناعەدالەتی و جیاوازی و غەدرلە هاوڵاتیان .
زۆر بەی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە ماوەی ئەو نۆ ساڵە دا، لە ناو هۆڵی پەرلەمان لە هەولێر، لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی زیاتر ، هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بە نا یاسایی بودجە و ناشەفافیەت و ناعەدالەتی نەبوو .
زۆربەی پەرلەمانتارەکان ، لە کاتی دەنگدان خۆیان بە نوێنەری خەڵک دادەنا ، لە ناو هۆڵی پەرلەمان دا ، کادری حیزبین و نوێنەریگیرفان و ئیمتازن ،خۆیان گەندەڵن و گەندەلیسیان قبوڵە.
ئەوە ١٠ ساڵە ، هیچ کەس نازانێ ،سەرچاوەو گرێ بەستی نەوتی نیشتمان لە کوێ؟ و دوور لە یاسا بودجە وداهاتی خەرجی چی لێ دەکرێت ؟
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، بە عەقڵیکی داخرا وی حیزبی و سەرۆکی حیزبێکەوە هەڵسوکەوتی حیزبیانەوەو ،خۆی لە سەرووی یاسا وکایەکانی حکومەت و لە سەرووی پڕۆژە یاسای بودجەوە و خەڵکەوە دەبینێ.
بە لە خۆبایی بوونەوە ، هەموو دەسەڵاتێکی تاک رەوانەی خۆی، بەسەر زۆر لە پەرلەمانتارو وەزیرەکان دا ، لە هەولێردا سەپاندووە ، هەموو وەزارەتەکان وئیدارەی پاریزگاکان و حیزبەکانی لە بازنەیەکی دیاری کراو ، لە ژێر سێبەری بڕیارە حیزبەکەی دا کۆنترۆڵ و ئیفلیج کردووە .
هەموو کایەکانی حکومەت و ئۆرگانەکانی حیزب، لە بەردەم غروریی سەرۆکی حکومەت دا ،ئامێرێکی بێ دەسەڵات ولاوازن و چۆنی بوێت ، بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی خۆی هەڵیان دەسوڕێنێت .
لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم زیاتر، نە پەرلەمان ، نەوەزیرەکان ، نە حیزبەکان ،هیچ کەس نازانێ گرێ بەستی نەوت لە کوێ یە؟ و دوورلە یاسا، داهات وخەرجی ، چی لێ دەکرێت؟
ئەم سیناریۆ و پلان و بەرنامەو نەخشانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، لە دەسەڵاتی تاکڕەوی و نەبوونی یاسای بودجە ، خەرج کردنی پارە لە دەرەوەی یاسا، بووە بە حکومەتێک لەگەندەڵی
سەرچاوە : سپی میدیا