بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر، لەپرۆژەیەكی نوێدا، گۆڤارێكی پەروەردەیی دەركرد كە تایبەتە بەخستنەڕووی بابەتە پەروەردەییەكان و خستنەڕووی ئەو دۆسییانەی پەیوەندییان بەپرۆسەی خوێندن و فێركردنەوە هەیە، لەرێورەسمێكیشدا كەلەبینای پەروەردەی شارباژێر رێكخرا، جگە لەناساندنی ئەو گۆڤارە، هاوكات یەكێكی تر لە كتێبە چاپكراوەكانی پەروەردەكە ناسێندرا كە تایبەت بوو بە مێژووی پەروەردە و خوێندن و فێربوون لەسنووری شارباژێر.
سەرچاوە: gksat