گروپی موزیکی هیلالی زێڕینی عەفرین گۆرانییەکی بۆ ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە.
گروپی موزیکی هیلالی زێڕینی عەفرین گۆرانییەکی بەناوی ‘ژینا’ بۆ یادی ژنا ئەمینی و پشتگیریکردنی ناڕەزایەتیەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو کردەوە.
ئەو گۆرانیەی گروپەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردوەتەوە، هۆنراوە و ئاوازی لە لایەن گروپی ئامارا داڕێژراوە و وەک خۆیان دەڵێن گۆرانیەکە بە ئامانجی دەربڕینی هەست و سۆزی خۆیان دژ بە هێرشی سەر ژینا ئەمینی بووە
ئەوەش دووەمین بەرهەمی هونەریە لە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرهەم بهێندرێت.
سەرچاوە: rojnews