کۆنسێرتێکی یارسانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی، کۆنسێرتێکی عیرفانی بۆ سەید میهردادی موشعشعی تەنبوورژەن و مەقام بێژی کورد و یارسان ئەنجامدرا و ژمارەیەکی بەرچاو خەڵک لە کۆنسێرتەکەیدا ئامادەبوون.
ئەمشەو لە ماڵی یۆگای هەناسە لە شاری سلێمانی، کۆنسێرتێکی عیرفانی بۆ، سەید میهردادی موشعشعی تەنبوورژەن و مەقام بێژی کورد و ئاینی یارسان ڕێکخرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە شەیدایانی ئامێری تەنبوور و ئاوازە عیرفانییەکان و هەوادارەکان سەید میهرداد ئامادەبوون.

لە سەرەتای کۆنسێرتەکەدا ژیاننامە و وێستگە هونەرییەکانی هونەرمەند سەید میهرداد باسکرا و دواتر کۆمەڵێک ئاواز و مەقامی عیرفانی  چڕی لەگەڵ ژەنینی ئامێری تەنبووردا.

سەید میهردادی موشعشعی نەوەی گەورەترین پیرەکانی یارسانە لە ئاتەش بەگ و شا ئیبراهیم، فێرخوازی هونەرمەندی گەورە سەید خەلیل عالی نەژاد بووە، سەرجەم مەقامە حەقانییەکان و ئاوازە عیرفانییەکان لەسەر دەستی ئەو فێربووە.

دواتر کارگەی دروستکردنی تەنبوری بنیات ناوە و ساڵانێکی زۆرە تەنبوور و تار و سێ تار دروست دەکات و دەژەنێت، ئێستا لەشاری سلێمانی فێرگەیەکی تەنبوری کردووەتەوە بەناوی فێرگەی وریا.

 

سەرچاوە: rojnews