براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم 2022 بواری شیعر: سۆران محەمەدەسوورە بۆ کۆمەڵە شیعری (قوژبن)
وەشانی نووسیار لە چوارچێوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم براوەی کۆمەڵە شیعری (قوژبن) لە نووسینی (سۆران محەمەدەسوورە) چاپ و بڵاوکردەوه.
له‌باره‌ی بردنەوەی ئەم خەڵاتە سۆران محەمەدەسوورە ده‌ڵێت:
ئێمه تا ئێستا هۆشیاریییه‌كی باشمان له‌وه‌ی كه كرده‌ی نووسین چییه نییه، پێمانوایه كه ده‌ستمان كرد به به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌نانی وشه، ئیتر ئه‌مه نووسینه. به‌پێچه‌وانه‌وه، نووسین سه‌خته؛ ژیان له‌گه‌ڵ نووسین تاقه‌تپڕووكێن و خوێنمژه. نووسین ده‌بێ تێیدا بژیت، ئه‌م تێداژیانه‌ش به‌و مانایه نییه كه ڕۆژێك بمانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی كه نووسین ده‌ستی لێهه‌ڵبگیردرێت، یان ئه‌وه‌ی نووسیومانه پوخته و ئیتر ته‌واو، به‌ڵكوو كرده‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ڕاهێنان ده‌ژێت. كه‌واته نووسین كرده‌یه، كرده ڕاهێنانه، به‌وپێیه نووسین ڕاهێنانكردنه. كه‌ی ڕاهێنانكردن -به مانا به‌رده‌وامه‌كه‌ی- ده‌ستی لێهه‌ڵگیردرا، ئه‌وه نووسینیش پشتی له باسكه.
هه‌ر شتێك كرده بێت، واته ڕاهێنانكردن بێت ملنه‌دانه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ من له‌و تێگه‌یشتنه‌یه‌وه دێت، كه خودی بردنه‌وه و خه‌ڵاتی نووسیار ڕاهێنانه، به‌ڵام ڕاهێنانێك كه خه‌ڵات و بردنه‌وه‌كه‌ی، ده‌روازه‌ی جۆره ڕاهێنانێكی تری كرده‌وه، كه بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات هه‌نگه‌شه‌یه و ده‌بێت كرده‌یه‌كی ڕاپسكاوی ڕانه‌گیراو بێت و كرده‌ی ڕاهێنانیش ئه‌و ده‌مه له‌لای نووسه‌ر ده‌وه‌ستێت، كه به فیزیكیی مردبێت، دوای ئه‌مه ئه‌م كرده‌ی ڕاهێنانه ده‌بێته كرده‌ی ڕاهێنانكردنی به‌رده‌م خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گر. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات كه نووسین، خه‌ڵات و بردنه‌وه، هه‌نگه‌شه‌یه‌كی نه‌پچڕاوه.
بۆیه ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ك گه‌شبینی كردووم، كه ئه‌م هه‌نگه‌شه‌یه‌م لێناستێنێته‌وه، به‌ڵكوو زیاتر تێمده‌زێنێت و له‌لایه‌كه‌ی تره‌وه نائومێدی كردووم، كه ده‌بێت مكوڕتر ئه‌م ڕاهێنانكردنه له‌گه‌ڵ ڕێی مردن به‌رم و وشكایی لێهه‌ڵنێت.
من وه‌ك ڕه‌خنه بیر له خه‌ڵات و بردنه‌وه‌كانی فێستیڤاڵگه‌لی تری كوردیی ده‌كه‌مه‌وه، كه زۆریان هه‌ر زوو ته‌ڕایییان لێبڕاوه، چونكه خه‌ڵات و بردنه‌وه‌كه له‌لای زۆربه‌یان بردنه‌وه بووه وه‌ك دیاریی، نه‌ك بردنه‌وه‌بووبێت وه‌ك ڕاهێنان، بۆیه له‌لای من خه‌ڵاته‌كه وه‌ك ڕاهێنانێكه به ته‌واوی ژیانمه‌وه نووساوه و وه‌ك وتم هه‌نگه‌شه‌ی كردم.
هەروەها لە بارەی کۆمەڵە شیعری قوژبن گوتی:
شیعر له سه‌ختییه‌وه ده‌فیشكێنێت. ئه‌م ڕسته‌یه ڕه‌نگه پێكه‌نیناویی بێته به‌ر چاو، به‌ڵام سه‌ختیچێشتنی مار ئه‌و ده‌مه‌یه كه ده‌فیشكێنێت. شیعر ئازاری ئه‌و فیشكاندنه‌ی منه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌ڵیم ته‌واوی ژیانم، ئه‌وه به‌شی هه‌ره زۆریی ژیانم ئه‌و فیشكاندن "ڕاهێنان"ـه بووه بۆ شیعر، تا ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
قوژبن دووازده شیعر له‌خۆ ده‌گرێت، مادام نووسین كرده‌یه‌كی ڕاهێنانكراوه، هه‌ربۆیه‌ش هه‌وڵمداوه له ڕاهێناندا شیعرێك له‌گه‌ڵ شیعرێكی تر جیاواز بن، من نا، به‌ڵكوو ئه‌وه خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گریشه كه دكارێت وه‌ها ڕاهێنانكردنێك جیاواز بخاته‌وه، ئه‌وه‌ی من هه‌وڵدانێكه. ته‌نیا ده‌مه‌وێت خوێنه‌ر ئاگاداری ئه‌وه بێت كه تاكبوونی نیوه‌دێڕه‌كان به مه‌به‌ست و په‌یوه‌ست به تاكبوونی نیوه‌دێڕی كۆپله‌كان و كۆی شیعره‌كه كراوه و یان پێكه‌وه‌نووسانی چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌نێو چه‌ند شیعرێكدا بۆ مه‌به‌ستی نهێنیی یان "پیتی ئه‌بجه‌د" لێكدراون، ئیتر كۆی ده‌قه‌كان بۆ خوێندنه‌وه و جیهانبینیی خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گران جێده‌هێڵم و ئه‌وه‌تا مه‌حوییش پێم یێژێت "ئه‌م ئه‌سڕاڕه ده‌رنه‌خه‌ی".
چەند دێڕێک لە کتێبەکە:
یەکەم پیت
مرۆڤی هێڵنجدا
دەیەویست بڵێت: فرچکدا!
سەیری کەسیرەبووی هەنیەی چارەنووسی کرد
خەنیەوە
هەموو هێزم لەوەدا کۆکردەوە خۆشم نەوێت
جگە لەتاریکایی دەستم هیچی تری نەبڕی
مرۆڤ خەرەندێکی بێداڵدەیە
قیژە قورگتە
ئەوکاتەی ڕیسی وشەکانت دەبنەوە خووریی و
زمانت قووتدەدەیت
براوەی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم (شيعر) 2022
سۆران محەمەدەسوورە: لە دایکبوی شارەدێی حاجیاوا لە ساڵی 1991. به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیی زانستگه‌ی سۆرانی ته‌واو كردووه. دواتر به‌رده‌وامیی به خوێندن داوه و ماسته‌ری له زمان و ئه‌ده‌بی فارسیی ساڵی 2021 وه‌رگرتووه. وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گۆڤاری كه‌لێن كاری كردووه. خاوەنی چەندین توێژینەوە و وتارە لە بوارە جیاوازەکانی ئەدەب و ڕۆشنبیریی.
خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم 2022 ساڵی سێیەم. ئەم خەڵاتە ساڵانە کتێبی یەکەمی سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵات دەکات لە بواری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان. خەڵاتەکە بریتییە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە براوەکان، پێدانی بڕوانامەی نووسیار لەگەڵ دیاری قەڵغانی نووسیار.
سەرچاوە: galawej