هونهرمهند عهدنان كهریم نوێترین بهرههمی خۆی به ناوی(چۆنم بۆت)ی بڵاوكردهوه.
(چۆنم بۆت) نوێترین کاری هونەرمەند عەدنان کەریمە کە یەکێکە لە شیعرە دیارەکانی شاعیری ناوداری كورد (مهحوی).
عەدنان كەریم، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری كەركوك لە دایكبووە، لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلیمانی گۆرانی دەسماڵێی وتووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبومی گۆرانییە و دەنگێکی تایبەت و ڕەسەن و خاوەن لایەنگرێکی زۆرە، ژیانی خێزانی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
AM:09:34:12/10/2024
سەرچاوە : سپی میدیا