ژماره‌یەکی نوێی گۆڤاری زه‌رده‌

ژماره‌ی (9 و 10)ی‌ گۆڤاری زه‌رده‌ كه‌ گۆڤارێكی رووناكبیریی گشتیی وه‌رزییه‌ و رێكخراوی گه‌شه‌پێدان و رووناكبیری قه‌ره‌داخ ده‌ریده‌كات، كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی‌ خوێنه‌ران.
له‌ گۆڤاره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: وه‌ك عاسی شاعیرێكی گومناو له‌ دێلێژه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساڵی 1920ی كونسوڵگه‌ری‌ ئێران لە بەسرە ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ركوك كوردستانه‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، شێخ حسێنی قازی رووناكبیری گه‌وره‌ی كورد، گوتاری مێژوویی مه‌لا جه‌میلی  رۆژبه‌یانی، من و رۆمی، به‌راوردێك له‌نێوان شه‌ڕی به‌در و ئه‌نفالی كورددا، ده‌ربڕینگه‌لێكی هه‌ڵه‌، مێژووی نووسین و ئاسۆی ئاینده‌ی، پیسبوونی ژاوه‌ژاو، جێی شانازی بوو یان مایه‌ی شه‌رمه‌زاری، سیستمی په‌روه‌رده‌ی كوردستان له‌ كوێی سیستمی په‌روه‌رده‌ی دیموكراتیدایه‌، و چه‌ند بابه‌تێكی‌ تر. 

 

سەرچاوە: knwe