کورتە گفتوگۆیەک سەبارەت بە چەمکی جێندەر
29 كانونی دووه‌م 2023
د. شه‌ونم یه‌حیا و ناسك سعید
ناسك سعید: هه‌ركاتێك چه‌مك و زاراوه‌یه‌كی نوێ دێته ناو كۆمه‌ڵگه پێویسته وه‌ك لایه‌نه زانستیه‌كه‌ی شیكاری بۆ بكرێت و لای تاك تێگه‌یشتنی بۆ دروست بكرێت، له‌م رووه‌وه گفتوگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ (د.شه‌ونم یه‌حیا) دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی سۆربۆن/ پاریسی یه‌ك، و ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری زانستی له گۆڤاری كۆمه‌ڵناسی – ناوه‌ندی ڵێكۆلینه‌وه‌ی دیموكراسی عه‌ره‌بی- به‌رلین- مان كرد.
د. شه‌ونم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ڕاستیدا چه‌مكی جێنده‌ر چه‌مكێكی زانستیه و بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیشه، بۆیه گرنگه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئه‌م چه‌مكه وه‌كو چه‌مكێكی زانستی و زه‌روره‌تێكی ئه‌كادیمی مامڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چۆن ئێمه زانستی (ئهنترۆپۆلۆژیامان) واتا زانستی مرۆڤناسی و(سۆسیۆلۆژیا) و (ئاركیۆلۆژیا) واتا لێكۆڵینه‌وه له شوێنه‌وارمان هه‌یه، بێجگه له زانستی (ئیسكتهلۆژی) eschatology واتا بڕوا بوون به ڕۆژی دوایی. زانستی تیۆلۆژی واتا زانستی لاهوتی، بۆیه گرنگه ئه‌م چه‌مكه سه‌ره‌تا وه‌كو زانستێكی سه‌ربه‌خۆ سه‌یر بكرێت. چونكه هه‌ر چه‌مكێك ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی زانستی شیكردنه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وا له كۆمه‌ڵگه‌ش لێكتێنه‌گه‌یشتن دروست نابێت.
ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش كه ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه یان قبوڵكردنی ئه‌م كۆنسێپهته له‌لایه‌ن دوو ئاراسته‌و شه‌پۆله‌وه دروست بوو. له ئه‌نجام وغیاب و بوونی قه‌یرانی ده‌زگا زانستیه‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش بێت ئیدعا بۆ ناشیرینكردنی ئه‌م چه‌مكه بكات، ئه‌وا بیگومان له ناتێگەیشتبوونی و نه‌زانیی ئه‌و لایه‌نه‌یه و ترسبوونیهتی له زانست.
سه‌باره‌ت به پرسی یه‌كسانی له‌نێو دامه‌زراوه گشتیه‌كان جیاوازه له دامه‌زراوه تایبه‌تیه‌كان (د.شه‌ونم یه‌حیا) تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جگه له‌مه، له دامه‌زراوه‌یه‌كیش بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی تر ده‌گۆرێت. هه‌روه‌ها له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ حاله‌تێكی تر جیاوازه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی پرسی یه‌كسانی له‌نێوان ژن وپیاودا له نێو دامه‌زراوه گشتیه‌كان له‌ڕووی ماف و ئمتیازاتی دارایی و خزمه‌ت به گوێره‌ی ئاست توانست و ڕاژه یه‌كسانه. ئافره‌ت زیاتر مافی پارێزراوتره وه‌ك له دامه‌زراوه تایبه‌تیه‌كان، چونكه له دامه‌زراوه گشتیه‌كان به یاسا ئه‌م مافه دابینكراوه، به‌ڵام له كه‌رتی تایبه‌ت به پێچه‌انه‌وه.
جگه له‌مه تێڕوانینی كۆمه‌ڵ بۆ كاركردنی ئافره‌تیش له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی دوو دنیابینی جیاوازن. خێزانه‌كان پێیان باشتره ژن و كچه‌كانیان له شوێنك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومی كاربكه‌ن، نه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت. بۆ نموونه ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری كاركردنی خانمانی له كه‌رتی تایبه‌ت ئاشكرا كرد و ڕایده‌گه‌ێنیت داب‌و نه‌ریت وایكردووه ئافره‌تی كورد نه‌توانن وه‌كو پێویست له كه‌رتی تایبه‌ت كاربكه‌ن، ئه‌م تیروانینه پێمان ده‌ڵین كه ئافره‌ت له نێو دامه‌زراوه گشتیه‌كان وه‌ك تایبه‌تیه‌كان پارێزراوترن.
د. شه‌ونم یه‌حیا، له‌باره‌ی پرسی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی جیاواز له یه‌كسانی جێنده‌ری، پێیوایه كه، ڕه‌گه‌ز شتێكی سروشتیه و زیاتر په‌یوه‌سته به لایه‌نی جه‌سته‌ی و فیزیكی تاكه‌وه. واتا ڕه‌گه‌زی نێر و مێ هه‌یه، هه‌ندێ حاڵه‌تیش هەیە كه له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زدایه، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی سروشتیه، به ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌تواندرێت یەکلایی بكرێت. واتا یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی پێویسته كاتیگۆری بكرێت، ئه‌م یه‌كسانییه له لایه‌نی سروشتیهوە بوونی نیه و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه و هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ته‌واو جیاوازن وه‌كو بایلۆژی، به‌ڵام كاتێك كه دێت باس له یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤایه‌تیه‌وه نێوان ژن و پیاو ده‌كه‌ین، ئه‌وا لێره‌دا ده‌بێته پرسێكی جێنده‌ری و یەکسانی جێنده‌ری به‌شێكه له زانستی جێنده‌ری. بۆیە گرنگه ئێمه ڕه‌گه‌ز و پرسی جێنده‌ری لێك جیا بكه‌ینه‌وه، چونكه ڕه‌گه‌ز بریتیه له نێر و مێ، ئه‌مه سروشتیه و بوونی هه‌ر له نێوان ئاده‌میزاددا نییه، به‌ڵكو له ناو ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و …هتد. به‌ڵام پرسی جێنده‌ری و یه‌كسانی جێنده‌ری ده‌بێته پرسیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌یی. زۆر فراوانتر و لایه‌نی زۆر له خۆ ده‌گرێت.
بۆ نموونه، ژنێك كاتێك له حزبێكی ئیسلامی كار ده‌كات، كاركردنی ئه‌م خۆی له خۆیدا ده‌بێته پرسێكی جێنده‌ری؛ یان كاركردنی ئافره‌ت له نێو دامه‌زراوه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌م بواره ده‌جیته خانه‌ی پرسی جێنده‌ری. بۆیه گرنگه ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه كاتێك ژنێك له نێو دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ست به توند‌و تیژی یان بارگرانی ده‌روونی ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێته پرسێكی جێنده‌ری و ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، هه‌ندی جار نه‌ك ژن به‌ڵكو پیاویش ڕووبه‌ڕووی ئه‌م توندوتیژیانه ده‌بێته‌وه.
بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ره‌گه‌زی و چه‌سپاندنی یه‌كسانی له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی د. شه‌ونم ده‌ڵێت:
كاتێك باس له دیارده‌یه‌ك ده‌كه‌ین، گرنگه بۆ دۆخی كۆمه‌ڵگه و گۆرانكارییه‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه، پرسی جیاوازی ڕه‌گه‌زی له‌نێو خێزانی كوردیدا، زۆر كه‌مبۆته‌وه بگره ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكیش هه‌بێ ئه‌وا زۆر ده‌گمه‌نه، چونكه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه زۆر جیاواز گۆڕاوه له نه‌وه‌كانی سه‌ده‌كانی پێشووتر. بەڕای من ئه‌مرۆ ئه‌و مۆدیله كه جیاوازی له نێوان كوڕ و كچ و بوونی منداڵێ كوڕ له بوونی كچ پەسەندتر بكرێت گۆڕاوه. ئه‌مه سه‌باره‌ت به جیاوازی ڕه‌گه‌زی، چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییش له‌نێوان كوڕ و كچدا له خێزان په‌یویسته ئاستی هوشیاری خێزانه‌كانه‌وه، بۆیه خێزانی كوردی ئه‌مرۆ ته‌واو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووە، له شێوازی ژیانی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی و فۆرمی كاركردنی بێگومان ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به شێویه‌كی گشتی دادێت خێزانیش وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و گۆرنكارییانه ده‌بێ، چونكه كه‌ناڵه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه ئه‌مرۆ زۆر فراوانن، ته‌نیا ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراوه ئاینیه‌كان و ده‌وروبه‌ر نییه، به‌ڵكو سۆشیال میدیا كاریگه‌ریه‌كی به‌رفراونتری له‌سه‌ر مرۆڤ و رهفتارهكای داناوه. ئه‌م دونیایه ئاراسته‌ی عه‌قڵی نه‌وه‌كان ده‌كات و دونیایه‌كی بێ كۆنترۆڵهو ئاستی مه‌عریفی ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش تێدا جیاوازن، من هه‌ست ئه‌كه‌م كاتێك منداڵێك قسه ده‌كات خۆی نییه، به‌ڵكو ئه‌و كارهكتهرانن كه له نێو یوتوب و ئه‌نستگرام و تیك تۆك و فیس بوك و سناب چاته. ته‌كنه‌لۆژیا وای كردووه ده‌وری له په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌كردنی عه‌قڵی ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌بێ.
سه‌باره‌ت به هه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی فێمێنزمی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، د. شه‌ونم یه‌حیا رۆشنایی ده‌خاته سه‌رئه‌وه‌ی كه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ڕێكخراو خاوه‌ن ڕوئیایه‌كی دیار هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژییایهك بوونی نییه، ئه‌و چالاكی و جموجۆڵانه‌ی كه ئه‌نجامیش ده‌درین بریتین له هه‌وڵی تایبه‌تی تاکەکان، بزووتنه‌وه‌كانی داكۆكیكردن له پرسیی ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا دابه‌شبوون، هه‌ندێ له‌و بزووتنه‌وانه سه‌ر به‌حزبه سیاسیه‌كان و فیكر و ئایدیۆلۆژییاو په‌یوه‌ستن به پرۆگرامی حزبه‌كه‌یان. بۆ نموونه ئه‌و ژنانه‌ی یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه نێو حزبه ئیسلامییه‌كان یان چه‌په‌كان و یان نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سۆشیالیسته‌كان كار ده‌كه‌ن، فه‌لسه‌فه‌ی كاركردنیان له یه‌كدی جیاوازە هه‌ر چه‌نده هه‌مووشیان بۆ یه‌ك پرس كار ده‌كه‌ن، كه پرسی ئافره‌ته. به‌شێكی تر له‌و ژنانه له نێو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار ده‌كه‌ن، سنووری كاره‌كانیان له چوارچێوه‌ی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدایه، جۆری ئیشكردنیشیان ووشیاركردنه‌وه‌ی خێزان و یان ئافره‌تانه بۆ داوا كردنی مافه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراو جۆره بۆ ژنان. كاتیگۆرییه‌كی تریش له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییدا كار بۆ پرسی ژن ده‌كه‌ن، بریتین له ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ژنان، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا كار ده‌كه‌ن. بۆیه ده‌توانم بڵێم، بزووتنه‌وه‌ی فێمێنزمی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له‌و كۆنتێكستەدایه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ كرد، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش چه‌ند كاره‌كته‌رێكی ژن بۆ پرسی فێمێنیزمی وه‌كو هه‌وڵێكی سه‌ربه‌خۆ فیكره‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
سەرچاوە : ترانسکولتور