زۆر له‌و شاكاره جیهانیانه‌ی ئه‌مڕۆ له دنیای وێژه‌دا به‌ژێرخانی ئه‌ده‌بی داده‌نرێن، له‌و سه‌روبه‌نده‌ی نووسراون و نووسه‌ره‌كانیان ویستوویانه بڵاوی بكه‌نه‌وه، له‌لایه‌ن زۆر له وهشانخانهكانهوه ره‌تكراونه‌ته‌وه. به‌شێك له چیرۆكی ئه‌و ره‌ت كردنهوانهمان ئاماده‌كردووه.
له ساڵی 2007دا كه‌سێكی ئینگلیز به‌ناوی ده‌یڤد لاسمان چاپنهبوونی كتێبه‌كانی به‌خه‌تای ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌زانێت نه‌ك نووسینه‌كانی خۆی، بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش ده‌چێته نێو یارییه‌كی سه‌یره‌وه. لاسمان سێ له رۆمانه هه‌ره به‌نێوبانگه‌كانی جه‌ین ئۆستین، كه نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی دنیادا به یه‌كێك له بناغه‌كانی ئه‌ده‌بیات داده‌نرێت كه‌مێك گۆڕانكاری تێدا ده‌كات و ناوی خۆی له‌سه‌ر ده‌نووسێت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنیشیان بۆ 18 ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نێرێت. بێجگه له دانه‌یه‌ك كه نووسه‌ره‌كه‌ی به دزینی ئه‌ده‌بی تۆمه‌تبار ده‌كات، 17 ده‌زگاكه‌ی تر ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه رۆمانه‌كه‌ی چاپ بكه‌ن.
نوێنه‌ری ج. ك. رۆوڵینگ كه «عه‌شق و غرور»ی به «یه‌كه‌م نیگا»گۆڕی بوو، «بۆ هه‌ر خانه‌یه‌كی چاپی ناردووه گوتوویانه به‌پێی پێویست نییه« پهنگوینیش كه مافی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی عه‌شق و غروری له‌ده‌ستدا بووه، سه‌باره‌ت به به‌شه‌كانی یه‌كه‌م كه لاسمان بۆی ناردوون گوتوویانه «سه‌رنجڕاكێش و ئۆرژیناڵه« وایان قبووڵ كردووه، به‌ڵام زۆر گه‌رم و گوڕ نابن بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی تری. بلوومسبهری، ره‌نده‌م هاوس، هارپه‌ر كۆلینس به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێك دیاری بكه‌ن به‌رهه‌مه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
دۆنكیخۆته ئه‌مڕۆ چاپ ده‌كرا؟
ئیدیتۆرێكی ئه‌مریكایی له وتارێكیدا كه له‌باره‌ی دۆنكیخۆتهوه نووسیویه‌تی رۆمانه‌كه‌ی «له‌و جۆرانه‌ی ئیدیۆتۆرهكان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت» و «به‌گومانم له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بوایه بڵاو بكرێته‌وه.» ئاوا له‌باره‌یه‌وه ده‌نووسێت، له وه‌ڵامی رۆژنامهنووسێكیشداكه «ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ دۆنكیخۆته هاتبایه‌ته به‌رده‌ستی ئێوه بڵاوتان ده‌كرده‌وه؟» ئه‌و به «نه‌خێر» وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئه‌مبرتۆ ئیكۆ له كتێبی خوێندنه‌وه‌ی به هه‌ڵه، كه له ساڵی 1992دا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له زاری ئیدیتۆرێكی خهیاڵپهرستهوه ده‌نووسێت كه چۆن ده‌قی زۆر به‌رزیش چۆن ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
ئیدیتۆرهكهی پروست بۆ رۆمانی «گه‌ڕان به‌دوای كاتی له‌ده‌ستچوودا» دوای راستكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر دابه‌شی سه‌ر به‌رگێكی ده‌كات و ده‌ڵێ به‌م شێوه‌یه ده‌توانن چاپی بكه‌ن: «ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌یشی به‌مه رازی نه‌بوو، له‌بیری بكه‌ن. كتێبێك به‌م حاڵهوهیه زۆر، زۆر چی پێ ده‌ڵێن؟ زۆرخنكاوه«.
كتێبی ره‌خنه‌ی عه‌قڵی پراكتیكی وا داده‌نرێت هه‌ر شایانی ئه‌وه نییه خۆتی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌یت «تكام له سۆزان كرد سه‌یرێكی ئه‌م كتێبه بكات، پێی گوتم دوای رۆلان بارت وه‌رگێڕانی ئه‌م كانته هیچ مانایه‌كی نییه.» ئیدیتۆرهكهمان چه‌ند سه‌د لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ئینجیلیش به هه‌ناسه‌بڕكێوه ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر «زیاد له پێویست درێژ كراوه‌ی شیعری، به‌ڕوونی نه‌گونجاو و بێزاركه‌ره، ئۆنتۆلۆژیایهكه پڕیه‌تی له هاوار و گریه‌ی بێ مانا» واده‌ڵێت و له چاپكردنی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
هه‌موان ره‌تده‌كرێته‌وه، بگره چه‌ند جارێكیش
زۆر نووسه‌ری سه‌ركه‌وتوو، كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانیان چوونه‌ته نێو هه‌وڵی ماندووكه‌ر و تاقه‌تپڕوكێنه‌وه، له‌و كتێبانه‌ی له‌باره‌ی «چیرۆكی سه‌ركه‌وتن»یانه‌وه ده‌یاننووسن ده‌ستووری خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو: له ره‌تكردنه‌وه مه‌ترسن، سه‌رسه‌خت و پێداگربن، بێ ئه‌وه‌ی ماندووببن به‌دوای ئامانجهكهتانهوه رابكه‌ن. بڕوانن جۆرج برناد شۆ به‌رله‌وه‌ی به‌نێوبانگ ببێت، ئه‌و پێنج رۆمانه‌ی تا ئه‌وكاته نووسی بوونی رێك له‌لایه‌ن 60 ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌وه ره‌تكرانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆڵی نه‌دا.
تی. ئێس. ئیلیۆت چۆن جۆرج ئۆرێڵی ره‌ت كرده‌وه؟
ئه‌و ده‌قانه‌ی سه‌ره‌تا به‌چاوێكی سووك تهماشاكران و دواتر چوونه ریزی كلاسیكه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بوونه تاجێك و بۆ ئیدیتۆرهكانیشیان مایه‌ی شه‌رم و په‌شیمانی. له ساڵی 1944دا جۆرج ئۆرێڵ به به‌رهه‌مه بهنێوبانگهكهیهوه (مه‌زرای ئاژه‌ڵان) ده‌رگه‌ی تی. ئێس. ئیلیۆت ده‌كوتێ، كه به‌ڕێوه‌به‌ری Faber & Faber ده‌بێت. وه‌ڵامه‌كه له‌لایه‌ن قه‌ڵه‌می ژنه‌كه‌ی ئیلیۆته‌وه ده‌بێت «بنه‌مای ناڕه‌زامه‌ندی من سه‌باره‌ت به‌م كاره، بهحاڵه هه‌ره روون و رووكهشانهكهیهوه، كه‌شوهه‌وای نه‌رێنی ده‌قه‌كه‌یه. له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و شتانه‌ی به ویستی نووسهرهكهن و ئه‌و شتانه‌ی دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه ده‌توانم هاوسۆزی نیشان بده‌م. به‌ڵام ئه‌و روانگه باڵاده‌سته‌ی ده‌قه‌كه، كه ده‌كرێ به ترۆتسكیانه ناوی بێنم، رازیكه‌ر نییه« خاوه‌نی وه‌شانخانه‌یه‌ك به ناوی ئه‌لفرێد ههڵبلد، بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌ی كه دۆسیه‌ی گه‌ڕان به‌دوای كاتی له‌ده‌ستچووی پروستی بۆ ده‌نێرێت شێتگیرانه ده‌ڵێت: «دۆستی هێژام، ره‌نگه هۆشت وه‌ستابێت، به‌ڵام بۆ خاتری خودا له‌وه تێناگه‌م بۆچی مرۆڤێك بۆ باسكردنی تلاوتلكردنی له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه‌ی و خهولێزڕانی بۆچی ده‌بێ پێویستی به سی لاپه‌ڕه بێت» وای بۆ ده‌نووسێت. نه‌ك هه‌ر ئه‌و ئه‌ندرێ جێد، كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری گالیمارد بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاكه‌ته‌ی گه‌ڕان به‌دوای كاتی له‌ده‌ستچوو بكاته‌وه ره‌تیده‌كاته‌وه. بۆیه پروست ناچار ده‌بێت خۆی چاپی بكات.
ڤیكتۆر هۆگۆی 14 ساڵان
دوای زانینی ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانانه‌ی تر له ده‌ورانی پێگه‌یشتووییدا ره‌ت كراونه‌ته‌وه، كه‌واته نیگه‌رانبوون بۆ ڤیكتۆر هۆگۆ ئاسایی ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و كاته‌ی ڤیكتۆر هۆگۆ هێشتا له ته‌مه‌نی 14 ساڵاندا ده‌بێت ده‌چێته به‌رده‌م ئیدیتۆرێك و ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ شیعره‌كانم چاپ بكه‌ن، له‌به‌رانبه‌ردا «نه‌خێر»ێكی روون وه‌رده‌گرێت. هۆگۆ به‌زه‌یی به ئیدیتۆرهكهیدا دێته‌وه نه‌ك به‌خۆی: «هه‌ڵه‌تان كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و شیعره به‌راییانه‌ی منتان چاپ بكردبایه، مافی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌م به ئێوه ده‌دا.»
یه‌كه‌م رۆمانی به‌لزاك نه‌ك هه‌ر چاپ نه‌كرا، بگره نه‌یتوانی بگاته به‌ر ده‌رگه‌ی ناوه‌ندی چاپهكهش. شه‌ره‌فی ره‌ت كردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه به‌ر خانه‌واده‌ی به‌لزاك ده‌كه‌وێت. ئه‌و یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌ی كه به‌تامی تراژیدیای مێژووییه و خه‌رجی ماوه‌ی نووسین و پاره‌داركردنی ده‌خرێته ئه‌ستۆی خانه‌واده و خۆشه‌ویستی دایك و باوكانهش نابێته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و ره‌ت كردنه‌وه‌یه‌ی به‌رانبه‌ر رۆمانه‌كه نوێنرا. خودی به‌لزاكیش هه‌ق به ره‌خنه‌كان ده‌دات سه‌باره‌ت به رۆمانه‌كه‌ی، بۆیه به‌و نیازه‌ی هه‌رگیز ده‌ری نه‌هێنێته‌وه ده‌یخاته نێو جهكمهجهیهكهوه.
كتێبی «له‌گه‌ڵ با دا رۆیشت» ده‌فرۆشرێت؟
زۆربه‌ی ئه‌و رۆمانانه‌ی له‌مڕۆدا له ریزی رۆمانه كلاسیهكاندان له سه‌رده‌می خۆیاندا وه‌ك كاری ئاڤانگاردانه سه‌یریان كراوه، ده‌كرێ به شتێكی سروشتی بزانرێت كه نیگه‌رانی ئه‌وه هه‌بووه له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه ناخوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌و كتێبانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌لیقه‌ی ناوه‌ندی و زۆرینه‌دا ده‌گونجێن، ده‌رگه‌ی هیچ خانه‌یه‌كی چاپیان لێ نه‌كرایه‌وه. رۆمانی له‌گه‌ڵ با دا رۆیشت، هی نووسه‌ر مارگارێت میشێل، كه له‌وه‌ته‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه به‌رده‌وام له ریزی پڕفرۆشتیرنهكاندایه، «هیچ كه‌سیك رۆمانێك ناخوێنێته‌وه باس له‌شه‌ڕی نێوخۆیی بكات» ئه‌و ئیدیتۆرهی به‌م بیانووره ره‌تیكرده‌وه جگه له نه‌بوونی روانگه و دنیابینییه‌كی روون هیچی تر نییه.
به‌وپێیه‌ی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی له سه‌رده‌می خۆیدا ناوبانگ ده‌ربكات و وه‌ك شاكارێك جێگه‌ی ببێته‌وه. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه مشتێك له خه‌رواری ئه‌و كتێبانه بوون كه به‌درێژایی مێژووی نووسین ره‌ت كراونه‌ته‌وه و له سه‌روه‌خت و سه‌رده‌می خۆیدا ئه‌و به‌هایانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه كه له‌سه‌ده‌كانی دواتردا پێیاندراوه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه هه‌رچی نووسرا و له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا خوێندرایه‌وه، به‌ڵام ره‌خنه‌ی زانستی خستییه پۆلێنبه‌ندی ده‌قێكی خراپه‌وه مانای وابێت ده‌شێ له‌سه‌رده‌مێكی دیكه شاكار بێت. به‌گشتی پێوه‌ره‌كان كراوه‌ن بۆ هه‌ر ده‌قێك، خودی پێوه‌ره‌كانیش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێك به كاریگه‌ری سه‌لیقه و ئه‌زموون و قاڵبوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌گر ده‌گۆڕێن. به‌ڵام كورته‌ی قسه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌قی باش چه‌نده بكه‌وێته ژێر تۆز و خۆڵی له‌بیرچوونه‌وه و سه‌ده‌كان، رۆژێك هه‌ر دێت به‌های خۆی پێ بدرێت. نه‌كه‌م نه‌زیاد.
ئا: فه‌رهاد چۆمانی
سەرچاوە: knwe