هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد، حه‌مه هاشم پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری له گه‌له‌ری میدیا له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌م، حه‌مه هاشم هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره له ڕۆژانی 18 تا 25ی ئه‌م مانگه له گه‌له‌ری میدیا پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری بكاته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه پێشه‌نگاكه تایبه‌ته و له ژێر ناونیشانی " چوارچێوه‌ی تاڵ" ده‌كرێته‌وه.
به گوته‌ی حه‌مه هاشم، پێشانگاكه به هاوكاری، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌بێت كه تیایدا ده‌یان تابلۆی جۆراوجۆر پێشان ده‌درێ.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد حه‌مه هاشم جیا له‌وه‌ی زیاتر له 15 پێشه‌نگای تایبه‌تی له كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه‌ته‌وه هاوكات نووسه‌ری كتێبه‌كانی "ڤانكوخ و رۆدان و هونه‌ری ئه‌بستراكت"ه.
حه‌مه هاشم، توێژه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد له‌سه‌ر یه‌كێك له كتێبه‌كانی به‌ناوی "ڕۆدان" له ئیتاڵیا مه‌دالیایه‌كی زێڕینی پێ به‌خشرا كه له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی "ڕۆدان"ـه‌وه بووه. كتێبه‌كه لهسهرئۆگست ڕۆدانه كه هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاشی ناوداری فڕه‌نسییه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا ناوبانگه‌كه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مساڵ له ئه‌ڵمانیا پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌تی كرده‌وه.
سەرچاوە: wishe