چالاكییه‌ك بۆ منداڵانی‌ كورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی 49 كتێب له‌ نه‌رویج، چالاكییه‌كی فراوان به‌ هاوكاری چه‌ند نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندێك، بۆ منداڵانی كوردی دانیشتووی ئه‌وێ‌ ساز ده‌كات. 
شارۆخ ئه‌رژه‌نگ ڕێكخه‌ری چالاكییه‌كه‌، به‌ "وشه‌"ی گوت، ئه‌مڕۆ له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌ به‌رپرسیاریه‌تیی به‌رانبه‌ر منداڵانی كورد له‌ تاراوگه‌، هه‌ستاین به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندان چالاكی ڕۆشنبیری بۆ منداڵانی كورد.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ چالاكییه‌كان بریتین له‌ پێشانگه‌ی كتێبی كوردی و نمایشی تابلۆی منداڵانی به‌شمه‌ینه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت شاری مه‌ریوان، وۆركشۆپی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هزری و ڕۆشنبیری و هونه‌ری بۆ منداڵه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك.

ئه‌م چالاكییه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و رێكخه‌ره‌كه‌ی‌ داوای كرد، زۆرترین ماڵبات منداڵه‌كانیان به‌شداری پێ بكه‌ن.

 

سەرچاوە: wishe