بەناز عەبدول کەریم
سه‌ره‌تا
له دنیای نوێ‌دا، په‌روه‌رده یه‌كێكه له گرنگترین رێگاكانی پیشه‌سازی دروستكردنی مرۆڤ، له رێگای په‌روه‌رده‌وه ده‌توانین ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكه‌ین چ جۆره مرۆڤێك به‌رهه‌مدێنین، چ جۆره مرۆڤێك ده‌خه‌ینه گۆڕه‌پانی ژیانی گشتییه‌وه، به‌م پێیه‌ش په‌روه‌رده ده‌توانێت مرۆڤێكی بونیادنه‌ر و پێگه‌یشتوو به‌رهه‌مبهێنێت، فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی ئیمانۆیل كانت یه‌كێكه له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی به گرنگییه‌وه له‌سه‌ر چه‌مكی په‌روه‌رده راوه‌ستاوه، پێی وایه په‌روه‌رده رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه له دروستكردنی تاكی عه‌قڵانی و بیركه‌ره‌وه، تاكێك كه بتوانێت عه‌قڵی خۆی وه‌ك ده‌زگایه‌كی ره‌خنه‌گر و پرسیاركه‌ر به‌كاربهێنێت، به‌مه‌ش له رێگای گه‌شه‌پێدانی عه‌قڵه‌وه توانای داهێنان زیاد بكات، سیستمی په‌روه‌رده له‌م ئاسته‌دا تاك به ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌پێدانی عه‌قڵانییه‌ت و داهێنان ئاڕاسته ده‌كات، زۆر گرنگه سیستمی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌م ئاڕاسته‌یه كار بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به گه‌شه‌كردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كەلتوری هه‌یه، پێویستی به‌و تاكانه‌یه كه بتوانن به شێوه‌یه‌كی دروست توانا عه‌قڵییه‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن، له رێگای عه‌قڵه‌وه داهێنان بكه‌ن، داهێنان له هه‌موو بواره جیاوازه‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كەلتوری، داهێنان له‌پێناوی به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی داهات و توانای به‌رهه‌مهێنان، له‌پێناوی پێشخستنی کەلتور و به شارستانیكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌روه‌رده ده‌توانێت رۆڵێكی ئێجگار گرنگ ببینێت، گرنگی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه په‌روه‌رده ده‌توانێت له رێگای دروستكردنی تاكی عه‌قڵانی و داهێنه‌ره‌وه به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بێت له پێشخستنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیدا، ده‌توانێت ئاستی داهێنان له هه‌مو بواره‌كاندا به‌رز بكاته‌وه و كورد له ره‌وتی شارستانی و گه‌شه‌پێدان دوانه‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه و په‌روه‌رده و فێركردندا، په‌روه‌رده و فێركردن ده‌توانێت به راده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێداندا(1)
له توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری په‌ره‌وه‌رده و فێركردن له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی كاڵا و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی خۆشگوزه‌رانی كه له‌سه‌ر 10 وڵات کرا، سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ باشتربوونی كوالێتی فێربوون و راهێنانی تاكه‌كه‌س له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی عه‌قڵانی و داهێنه‌رانه، گه‌شه‌ی ئابووری و خۆشگوزه‌رانی به‌ڕێژه‌ی 30 % زیادیكردووه (2)
رێگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دروستكردنی تاكی عه‌قڵانی و داهێنه‌ر
كاریگه‌رییه‌كانی په‌روه‌رده له‌سه‌ر ژیان و كهسیتی تاكه‌كه‌س، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وه‌ستێته سه‌ر جۆری په‌یام و ناوه‌ڕۆكه په‌روه‌رده‌ییه‌كه، فاكتێكی هه‌ره كاریگه‌ر بریتییه له‌و رێگایانه‌ی كه له نێو سیستمی په‌روه‌رده‌دا به‌كارده‌هێنرێت و ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگ ببینێت له‌دروستكردنی تاكێكی عه‌قڵانی و داهێنه‌ردا، لێره‌دا به كورتی له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و رێگا په‌روه‌رده‌ییانه ده‌وه‌ستین:
یه‌كه‌م: وروژاندنی پرسیاری عه‌قڵانی
یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه عه‌قڵ وه‌ك ده‌زگایه‌كی ره‌خنه‌گر و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر په‌روه‌رده بكات نه‌ك وه‌ك بانكی مه‌علومات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته بابەتەکان لە شێوەی كۆمه‌ڵێك پرسیار بخرێنه‌ڕوو كه توانای بیركردنه‌وه و قودره‌تی عه‌قڵی خوێندكار گه‌شه پێبدات، ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ته‌نها به یه‌ك وه‌ڵام، ته‌نها به به‌ڵی و نه‌خێر وه‌ڵام نادرێته‌وه به‌ڵكو پێویستیان به شرۆڤه‌ی فكریی و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه، بۆ نمونه پرسیاره‌كانی
-نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوێوه دێ؟ بۆچی هه‌میشه ژماره‌یه‌ك مرۆڤ هه‌ن هه‌ژارن و ژماره‌یه‌كی دیكه ده‌وڵه‌مه‌ند؟ مرۆڤ چۆن ده‌توانێت بگات به‌و ئامانجه‌ی كه هه‌یه‌تی؟
- بۆچی هه‌ندێك له وڵاته‌كان دواكه‌وتوون و هه‌ندێكی تر پێشكه‌وتوون؟
چۆن ئاو دەگوازرێتەوە لە خاکەوە بۆ لووتکەی رووەک بە پێچەوانەی هێزی راکێشانی زەوی؟
-چی چاوەڕوان دەکەیت ئەگەر هێزی کێش کردن نەمێنێت؟
رۆمی جاكوبسن یه‌كێك له نه‌خشه‌داڕێژه‌رانی سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریكی، پێی وایه هیچ بابه‌تێك به‌قه‌د پرسیاری كراوه ده‌رگای عه‌قڵ ناكاته‌وه، رێگا به مرۆڤ ده‌دات دههالیزهكانی عه‌قڵی خۆی كه‌شف بكات، ئه‌و قودهرهته عه‌قڵییه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌كاریبهێنێت.
نابێ هه‌رگیز مامۆستا وه‌ڵامێكی ئاماده‌كراو بخاته به‌رده‌ستیان كه بڵی ئه‌م وه‌ڵامه قابیلی چه‌ندو چوون نییه، یان ئه‌مه وه‌ڵامێكی ته‌واو كامڵه و ناكرێ كه‌م و زیادی بۆ بكرێت، به‌ڵكو ئه‌ركی مامۆستا ئه‌وه‌یه خوێندكار له بیركردنه‌وه‌ی مه‌نتیقی نزیك بكاته‌وه، ده‌ستی بگرێت بۆ ره‌چاوكردنی لوژیك له بیركردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن.
دووه‌م : پێكهێنانی گروپ بۆ گفتوگۆ و چالاكی
یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی توانای فێربوون و فروانبوونی عه‌قڵ، توانای گه‌شه‌پێدانی وزه‌ی داهێنان، بریتییه له دروستكردنی گرووپ، چونكه گرووپ هه‌میشه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵی خوێندكار باشتر كار بكات، گرووپ ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنیت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه هوشیاری خوێندكار له په‌یوه‌ندییه‌كی پۆزه‌تیڤدا بێت له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی دیكه‌دا، هاوبه‌شی یه‌كتر بكه‌ن له گۆڕینه‌وه بیر‌ورا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه و گیروگرفته‌كان
باشترین سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی جیهان وه‌ك سیستمه‌كانی فینله‌ندا و ئه‌مریكا و سه‌نگافوره و كۆریای باشوور به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كاری گرووپ، وه‌ك رێگایه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ فێربوون و په‌روه‌رده‌كردن به‌كاردێنن، له‌م وڵاتانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی گرنگی به كاری گرووپ دراوه وه‌ك رێگایه‌ك بۆ گه‌شه‌ی عه‌قڵی و توانای داهێنان لای خوێندكار.
ئه‌م خشته‌یه رێژه‌ی به‌كارهێنانی شێوازی گروپكاری له سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵاتاندا
بۆ ساڵی 2005- 2020 نیشانده‌دات، كه تیایدا باشترین وڵاته‌كانی بواری په‌روه‌رده به‌ڕێژه‌ی جیاواز به‌كارهێنانی ئامرازی گروپكاری له سیستمی فێركاری و په‌روه‌رده‌یان زیاد ده‌كه‌ن، بایه‌خی به شێوازی گرووپ ده‌ده‌ن له فێركرندا(3)
له‌و خشته‌یه‌دا ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه له كۆریای باشوور له ساڵی 2005 كاری فێركردن به شێوازی گروپكاری ته‌نها به رێژه‌ی 17 % به‌كارهاتووه، به‌ڵام له ساڵی 2010 به‌رزبۆته‌وه 25 %، له ساڵی 2015 به‌ڕێژه‌ی 32 % كاری گروپكاری به‌كارهاتووه و له ساڵی 2020 به رێژه‌ی 40 % گروپكاری وه‌ك ئامرازی سه‌ره‌كی فێركردن به‌كارهاتووه.
هه‌ریه‌ك له ژاپۆن و سه‌نگافوره و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا بایه‌خدانێكی به‌رده‌وام به به‌كارهێنانی شێوازی گروپكاری هه‌بووه، بۆ ساڵی 2020، ژاپۆن 37 % و سه‌نگافوره 40 % و ئه‌مریكا 41 % و كه‌نه‌دا 39 % شێوازی گروپیان به‌كارهێناوه، ئه‌مه ده‌ریده‌خات ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێشه‌نگی وڵاتانی دنیان له رووی كوالێتی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بایه‌خ به شێوازی كاری گرووپ ده‌ده‌ن له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا.
سێیه‌م: پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن
هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌ڵامه‌كانی خوێندكار له‌لایه‌ن مامۆستاوه پرسێكی گرنگ و كاریگه‌ره له فێربوون و په‌روه‌رده‌كردنی توانا عه‌قڵییه‌كانی خوێندكاردا، جۆری وه‌ڵام و ئاڕاستهكردنهكانی مامۆستا به ته‌واوی كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی عه‌قڵی خوێندكار، پێویسته مامۆستا له هه‌ڵسه‌نگاندندا بایه‌خ بدات به راستكردنه‌وه‌ی لوجیكی نه‌ك تاپۆكردنی هه‌قیقه‌ت له‌سه‌ر جۆرێك له وه‌ڵام، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسیارانه‌ی كه بواری فره وه‌ڵامی و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی تێدایه، نابێت مامۆستا وه‌ڵامه‌كه‌ی خوی وه‌ك راستیه‌كی ره‌ها پێشكه‌ش بكات، نابێ ده‌رفه‌تی بیركردنه‌وه‌ی جیاواز و شیكاركردنی جیاواز ته‌سك بكاته‌وه، پێویسته ده‌رفه‌تێكی زۆر شایسته بڕه‌خسێنێت بۆ گفتوگۆ و بیناكردنی وه‌ڵامی لۆژیكی و په‌سه‌ندكراو.
زانای گه‌وره‌ی بواری فێركردن رۆمی جاكوبسن پێداگیری ده‌كات ئه‌وه پێویسته پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن زه‌مینه بۆ له‌دایكبوونی وه‌ڵامی لۆژیكی و عه‌قڵانی خۆش بكات (4)
با وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانكراو بێت، به‌ڵام ماده‌م لوجیكی خۆی هه‌بێت كه‌واته وه‌ڵامێكی قبووڵكراوه
چواره‌م: داهێنان لە پلان دانانی وانەدا
پلانی وانە رابەرو رێنمایکەری کاری مامۆستایە لە پۆلدا، بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ به‌رچاوڕوونی مامۆستا، سه‌ره‌ڕای گرنگی پابه‌ندبوون به پلانه‌كه‌وه، پێویسته مامۆستا به پێی سروشتی وانه‌كه و ده‌ركه‌وته نوێیه‌كانی واقیع، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی وانه‌كه په‌یوه‌ست بكات به بابه‌ته واقعیهكانهوه و ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی عه‌قڵانی و بابه‌تی به‌ڕووی خوێندكاران‌دا بكاته‌وه، نابێ پلانی وانه‌وتنه‌وه مانای دابڕینی وانه‌كه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بێت له‌و گۆڕانكارییانه‌ی له واقعدا روو ده‌ده‌ن، به‌ڵكو پێویسته هه‌میشه هه‌م پلانی وانهوتنهوهكه و هه‌م توانای مامۆستا ئه‌وه به‌رجه‌سته بكات كه توانای عه‌قڵی و هۆشیاری خوێندكار به باشی بجووڵینرێت و به پێی سات و رووداوه‌كان بخرێته به‌رده‌م گفتوگۆیه‌كی كراوه و عه‌قڵانییه‌وه، نابێ هه‌رگیز پلانی وانه‌وتنه‌وه وانه‌كه به‌ره‌و داخران و نه‌هیشتنی گفتوگۆ و روانگه‌ی جیاواز ببات.
پێنجه‌م : رەفتاری وانەوتنەوە لە ناو پۆلدا
ره‌فتاری مامۆستا له كاتی وانه‌وتنه‌وه و به‌رێوه‌بردنی پۆلدا پرسێكی به بایه‌خه، گه‌لێكجار له‌ژێر ناونیشانی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی مامۆستایه‌تی، مامۆستا تا كۆتایی خۆی ته‌نها قسه‌كه‌ره، یان به‌شی هه‌ره زۆری كات بۆ قسه‌كردنی ئه‌وه، ئه‌مه بابه‌تێكه پێویسته گۆڕانكاری تیا بكرێت، پێویسته له‌م لایه‌نه‌وه نه‌رمی نواندنی زیاتر هه‌بێت، نه‌رمی نواندن واتە گواستنەوەی مامۆستا لە رۆڵی بێژەری زانیاری بۆ رۆڵی گۆیگری گفتوگۆی ئاڕاستەکراو بۆ چالاکییەکان، كۆتاییهێنان به رۆلی ته‌ڵقین، هه‌میشه یه‌كێك له كێشه هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی دواكه‌وتوو ئه‌وه‌بوو مامۆستا له پۆلدا قسه‌كه‌رێكی به‌رده‌وام بووه، وه‌ك ته‌ڵقین زانیارییه‌كانی به خوێندكار گه‌یاندووه، بینی رۆڵی قسه‌كه‌ری كۆتایی و سه‌ره‌تا، خوێندكاری فێر نه‌كردووه به‌ڵكو ته‌ڵقینی داوه، پێویسته مامۆستا گوێگرێكی ئاراسته‌كه‌ر بێت و چۆنیتی دانانی بنه‌مای لۆژیكی بۆ قسه‌كردن و بۆچوونه‌كان فێری خوێندكار بكات، به‌مه توانا عه‌قڵییه‌كانی پێش ده‌كه‌وێت و زه‌مینه‌ی داهێنان ده‌ڕه‌خسێت.
په‌روه‌رده‌ی ئێمه چ جۆره مرۆڤێك دروست ده‌كات؟
له‌ڕاستیدا یه‌كێك له پرسیاره هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه ئێمه چ جۆره مرۆڤێك به‌رهه‌مدێنین، ئایا سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێمه توانیویه‌تی مرۆڤێكی عه‌قڵانی و داهێنه‌ر دروست بكات؟ ئایا مرۆڤی بیركه‌ره‌وه و په‌یوه‌ست به به‌كارهێنانی توانا عه‌قڵییه‌كانی خۆی به‌رهه‌مبهێنیت؟ ئه‌مانه گرنگترین پرسیارن. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامەکە به‌ڵێیه ده‌كرێت بپرسیت كوا ئه‌نجامی سی ساڵی رابردووی په‌روه‌رده‌ی ئێمه، كوا ئه‌و نه‌وه داهێنه‌ر و بیركهرهوهیهی كه پێویست بوو په‌روه‌رده‌ی ئێمه به‌رهه‌می بهێنێت؟ ئه‌گه‌ر به‌رهه‌میشی نه‌هێناوه بۆچی؟ ئێمه به‌ش به‌حاڵی خۆمان له‌وه تێده‌گه‌ین زه‌مینه‌ی بابه‌تی و واقعی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستاندا دووچاری زۆر گرفت و كێشه بۆته‌وه، ده‌شزانین ئیمكانهتهكان سنووردارن، به‌ڵام نابێت ئه‌مه مانای وه‌ستان بێت، به‌ڵكو پێویسته شێوازه نوێییه‌كان باشتر و چاكتر په‌یڕه‌و بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م وتاره‌دا خستومانه‌ته‌ڕوو بریتییه له شێوازێك، رێگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی بیركه‌ره‌و و ره‌خنه‌گر به‌رهه‌مبهێنین.
سه‌رچاوه‌كان
1.فلیح حسن خلف، اقتصادیات التعلیم وتخطیطه، عالم الكتاب الحدیث، الطبعة الثالثة، اربد، الاردن،2016،،ص129.
2.- عبد الناصر محمد رشاد، التعلیم والتنمیة الشاملة، دراسة في النموزج بعض الدول، طبعة الثانیة، القاهرة، دار الفكر العربی، 2017، ص177.
3. د. محمد عبدالجبار، تطویر مناهج التعلیم لتلبیة متطلبات التنمیة،،مجلة التنمیة البشریة، عدد 12،، ص67
4. برنامج دعم التعلیم، الاسئله الفعاله – دلیل المشارك- الوحده التدریبیة الثالثة- الاكادیمیة المهنیة للمعلمین – وزارة التربیة والتعلیم- مصر
سەرچاوە : کوردستانی نوێ