ئێوارەی شەممە 18-6-2022 لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، كۆڕێك بۆ توێژەرو مامۆستاى زانكۆ (پ.ى.د پاڤێ جەميل ئەحمەد) بەڕێوەچوو لەژێر ناونیشانی "رەچاوكردنی پەروەردەى هاوچەرخ لە رووماڵى راگەياندنەكاندا" .
لە گفتوگۆیەكی كراوەدا د.پاڤێ و ئامادەبووان باسیان لە پەروەردەی میدیایی و ئەركی دەزگا و كەناڵەكانی راگەیاندن كرد لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و پەیڕەوكردنی پەروەردەیەكی دروست لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و كۆمەڵگادا.
سەرچاوە: pukmedia