ئەمڕۆ پێشانگای ساڵانەی خوێندنگاكانی هەڵەبجە بە بەشدارى 64 خوێندنگە بەڕێوەچوو و تێیدا خوێندکاران گوزرارشتیان لە ناخى خۆیان کرد و هەروەها، لە پێشانگاکەدا كاری دەستی، تابلۆی هونەری و بابەتى زانستى، نمایشکرا.
ئەمڕۆ بە بەشدارى 64 خوێندنگا پێشانگای ساڵانەی خوێندنگاكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا كارە دەستی و هونەرییەکانى خوێندکاران نمایشکرا.
لەوبارەوە، ماریا موحسین، مامۆستا لە كۆلیژیی هاوبەشی هەڵەبجەی كچان بۆ ڕۆژنیوز وتی، ئەمڕۆ بەشداری پێشانگای ساڵانەی خوێندنگاكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەمان بە کارى شێوەكاری و دەستی خوێندنكارەكانمان کردووە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو مامۆستایە باسیلەوەشکرد، ئەو كارانەی، کە خوێندکاران كردویانە و لێردا نمایشکراون بەهرەو توانای خوێندنكارەكانمان دەخاتەڕوو .
هەروەها، موسان سان ئەحمەد، مامۆستایی هونەر بۆ ڕۆژنیوز وتی، وەك قوتابخانەی ڕەزی بنەڕەتی بەشداریمان لەم پێشانگایەدا كردوە و تێیدا بەهرەو دەست ڕەنگینی خوێندنكارەكان نمایشكراون.
ئەو مامۆستایە لە درێژەى قسەکانیدا ئەوەى خستەڕوو، زۆر گرنگە هاوكاری خوێندنكاران بكەین و بۆ ئەوەی ئیشەكانی خۆیان ببیننەوە، ئەو فێرخوازانەیی تابلۆكان دەكێشن ناكرێت دابنرێن، بەڵكو دەبێت پیشانی خەڵك بدرێت.
لای خۆشیەوە سۆران عومەر، بەڕێوەبەریی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لەسەر كردنەوەی پێشانگای خوێندگاكان بۆ ڕۆژنیوز وتی، لەم پێشانگایەدا ٦٤ خوێندنگا بەشدارییان كردوە، خوێندكارەكان سەلیقە و تابلۆی زۆرجوانیان نمایشكردووە و تییدا گوزرارشتیان لەناخی پاكی منداڵەكان کردووە.
وتیشی: دەمانەوێت لەگەڵ پەیامە پەروەردەییەكانمان، ڕۆحی منداڵەكانمان بەهونەری ئاشنا بکەین بۆ ئەوەی عەشقێكیان هەبێت بۆ هونەر.
سەرچاوە: rojnews