پێشانگایه‌كی‌ كتێب له‌ هه‌ولێر

به‌سه‌رپه‌رشتی‌ حه‌مه‌ی‌ حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ و لاوان، كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ هه‌ولێر به‌ناونیشانی‌ (پێكه‌وه‌ ژیان) به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگای‌ رۆشنبیری‌ زانكۆكانی‌ جیهان و به‌ به‌شداری‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌زگاكانی‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی‌ 10 رۆژ پێشانگایه‌كی‌ كتێب ده‌كاته‌وه‌.
پێشانگاكه‌ رۆژانی‌ 25/10 تا 3/11 له‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی هه‌ولێر- زه‌یتون له‌ سه‌عات 10ی‌ به‌یانی‌ بۆ 5ی‌ ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

سەرچاوە: knwe