خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، هۆشداری له‌باره‌ی هاككردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن بانده‌كان و كه‌سانی هاككه‌ره‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و كۆدانه‌ی بۆ مۆبایله‌كانتان دێت، بۆ هیچ كه‌سێكی مه‌نێرن".
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كتان بۆ هات له ڕێگه‌ی ئه‌كاونتێكه‌وه كه لۆگۆی كۆمپانیایه‌كی ناوداری له‌سه‌ر بو یاخود هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دیكه كه تیادا نوسراوه (به‌شداربووی به‌ڕێز پیرۆزه له دوای ئه‌نجامدانی تیر‌و پشك خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێزتان ده‌رچوو كه ته‌له‌فزیۆنێكه یان سلاجهیهكه یا مۆبایل تكایه ناوی سیانی خۆت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت بنێره بۆمان تا ناوت تۆمار بكه‌ین) دوای ئه‌وه‌ی كه ناردت ده‌ڵێت، كۆدێكت بۆ دێته‌وه ئه‌و كۆدهمان بۆ بنێره.
به‌ڕێزم ئه‌م كۆده بۆ دڵنیابونه‌وه‌یه تا بزانین ئه‌م سیمكارته لای خۆته یان لای كه‌سێكی دیكه‌یه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ڕه‌نگه تۆ بپرسی بێزه‌حمه‌ت ئه‌م كۆده هی چییه؟، له وه‌ڵامدا كه‌سی هاككه‌ر یان بانده‌كه پێت ده‌ڵێت، به‌ڕێزم ئه‌م كۆده بۆ دڵنیابونه‌وه‌یه تا بزانین ئه‌م سیمكارته لای خۆته یان لای كه‌سێكی دیكه‌یه".
تكایه به هیچ جۆرێك ئه‌و كۆده مه‌نێره بۆ هیچ كه‌س
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌شڵێت، "تكایه به هیچ جۆرێك ئه‌و كۆده مه‌نێره بۆ هیچ كه‌س، له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كۆده‌ی كه تۆ بۆیان ده‌نێریت هی تۆرهكۆمهڵایهتیهكانته هه‌ر كه كۆده‌كه‌ت نارد یه‌كێك له تۆڕه كۆمهڵایتیهكانی وه‌ك (فه‌یسبووك، ئینستاگرام هتد..........) له لایه‌ن كه‌سی هاككه‌ره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".
هۆشداریشیداوه و ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، "تكایه ئاگادار بن به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ كۆدێك مه‌ده‌ن به هیچ كه‌سێك چونكه ئه‌مانه جگه له باندێكی درۆ و هاككه‌ر هیچی دیكه نین".
سەرچاوە : خەندان