گەنجێکی کورد دانیشتووی شاری ڕیاز- شانشینی سعودی ، کەهاوسەرگیری کردووە و کوڕێکی هەیەو٣ کچ ،
لە کۆمپانیایەک وەک ژمێریار کار دەکات بە مووچەی4000 ڕیاڵی سعودیە، کە بەزەحمەت بەشی خەرجییەکانی ماڵەوە دەکات،
دوای ئەوەی دەرماڵەیەکی مانگانە بۆ دایکی دەنێرێت.
وە یارمەتی هەندێک لەخوشکەکانی لەکوردستان ئەدات ...!
دەڵێت لە ڕێگەی هەندێک لە هاوڕێکانیەوە کوڕێکی هیندی (ئوتوچی)ی ناسیوە، نزیکەی دوو ساڵ بووەتە کڕیارێکی هەمیشەیی، بەو پێیەی ئەو هیندییە هەموو ئێوارەیەکی پێنجشەممە بە پاسکیلەکەی دێتە ماڵەکەی وجل و بەرگەکانیان هەرلەماڵەوە ئوتو دەکات،
لە کۆتایی مانگدا ئەم هیندییە لە هەر ماڵێک کە ئوتوی بۆ دەکات بڕی سەد ڕیاڵی سعودی وەردەگرێت.
ووتی؛
هەر لە یەکەم ڕۆژەوە سەرسام بووم بە کارەکتەری ئەم کوڕە هیندییە!!!
قۆز و ڕەسەن لە جلەکانیدا، زۆر کەمدوو ،کاتێ قسە دەکات، هەست دەکەیت قسەکانی لە مێشکی دەردەچێت پێش زمانی، ئینگلیزیەکەی هەر وەک زمانی دایکی، بە ڕەوان قسەی پێدەکات،
وەک ئەوەی زمانی ئەوروپی هەبێت.
درێژەی پێداو ووتی؛
لە ڕۆژێکی پێنجشەممەدا، لەگەڵیدا دانیشتم لەو ژوورەی کە ئوتوی دەکرد، و دەستم کرد بە گفتوگۆکردن لەگەڵیدا.
پێم ووت : .
کارێکی کەت هەیە جگە لەم کارە؟؟
لە کۆمپانیا بۆ نمونە؟
پێی ووتم :
من پزیشکی پسپۆری منداڵانم!!
پزیشک ؟
پسپۆر؟ چی؟
باوەڕ بکەن وەک ئەوە وابوو لە خەودا بم... ئەم هیندییە دوو ساڵە جل و بەرگی خێزانەکەمان ئوتو دەکات، و نەمزانیوە لە ماڵەکەماندا پزیشکێکی منداڵان هەیە....!
بەردەوام سەیری ئەوم دەکرد بۆ چەند خولەکێک بە گەمژەیی لێم دەڕوانی باوەڕم بەو قسانەی نەکرد..دوای تەواوکردنی کارەکەی وەک هەمیشە بەئارامی وڕوویەکی زەردەخەنەوە خوداحافیزی کردو ڕۆیشت .
پێنجشەممەی دواتر بڕوانامەی پزیشکی لەگەڵ خۆی هێنا کەبە پلەی نایاب و پسپۆڕی تەوای کردبوو، و پێی وتم کە لەیەکێکە لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی شاری ڕیاز، وەک پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، و مووچەکەی نزیک چوار هێندەی مووچەکەی منە، بەو پێیەی مووچەی 15 هەزار ڕیاڵ وەردەگرێت ، وە جل و بەرگ ئوتودەکاو و ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان دەشوا..
ئەمانە هیندییەکانن، ئامانجێکیان لە مێشکدایەو، کار بۆی دەکەن، نەک بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە شوێنی نامۆبووندا بمێننەوە..
پزیشکی منداڵانی هیندی (ئوتوچی ) پێی ووتم ........ کە هاتۆتە سعودیە بۆ بەسەربردنی تەنها سێ ساڵ،هیچی تر، پاشان بگەڕێتەوە بۆ هیندستانی زێدی خۆی؛ پلانی باشی دانابوو، و پێی وتم کە دروستکردنی خانووەکەی تەواو کردووە، کە ڕووبەرەکەی ١٠٠٠ مەتر چوارگۆشەیە، ڤێلایەکی لوکس بەهەموپێداویستییەکی خێزانەوە.
و لە وێنەکاندا ڤێلاکەی نیشاندام.
درێژەی پێدا زیاتر لەسەر پلانە ئەفسانەییەکەی و وتی ئێستا خەریکی دامەزراندنی کلینیکە گەورەکەی خۆیەتی لە هیندستان، و ئامێری پزیشکی زۆری کڕیوە..
ئێستا کە ئەم چیرۆکەتان بۆ دەنووسم، پزیشکی منداڵانی هیندی لە شارۆچکەکەی خۆیدایە، لە نێو ماڵ و خێزانەکەیدایە، کارەکانی خۆی دەکات، لە کۆشکەکەی خۆیدا دەژی و ئۆتۆمبێلێکی لوکسی هەیە.
بەڵام من ئەو کەسەم کە وا 16 ساڵم لە دەربەدەریدا بەسەر بردووە، لە غوربەتی نیشتمانم، لە سعودیە و تا ئێستاش لە هاوڕێکانم قەرز دەکەم.
و سواڵ لە خاوەنی ئەو کۆمپانیایە بکەم کە لەگەڵیدا کاردەکەم؛ بۆ ئەوەی بە بلیتێکی فڕۆکە ڕێزم لێ بگرێت؛ بۆ ئەوەی پشووە کورتەکەم لەگەڵ خێزانەکەم و دایکم و براکانم لە ئیشتمان بەسەر بەرم، وە بارێک گەورە بەکۆڵمەوە بە دیاری و قوماش و بۆن بەرمەوە و دواتر دووبارە بگەڕێمەوە بۆ سعودیە، بەدەستی بەتاڵ. ئەشێ قەرز بکەم ; بۆ دابینکردنی کرێ و کرێی قوتابخانە و موچەی ئوتووچی..!
(پلاندانان > ئامانج > کردار)