د.توانا
مامۆستایەک لە قوتابیەکانی دەپرسێ :
5 بۆق لەکەناری گۆمێک بوون ، یەکێکیان بیری کردەوە کە بازباتە ناو گۆمەکە، ئایا چەند بۆق دەمێنێتەوە ؟
هەموو خوێندکارەکان هەڵەبوون کاتێ ووتیان 4 ،تەنها یەک خوێندکارڕاست وەڵامی داوە کاتێ ووتی هەر5 بۆقەکە دەمێننەوە !
مامۆستا پرسی چۆن 5 ماوە ؟
ووتی ئەوبۆقە تەنها بڕیاری داوە بازبدات، کەسێکی کە نەهاتووە بڵێ بازی داوە !
لەبەرئەوە هەر 5 بۆقەکە لەشوێنی خۆیانن و هیچ شتێک نەگۆڕاوە.
بەڵێ کارەکان بە بڕیاردان و ووتن وبەڵێنی درۆ نایەنە دی، بەڵکو دەبێ بەکردەوە ئەنجام بدرێن !
حکومەتی یەکگرتوی هەرێم لە 1998 وە ڕایگەیاند ئیتر کێشەکان چارەسەر دەکرێن و ئەمە بەرنەمەکانمانە، وادەکەین وادەکەین وکوردستان ئاوا دەکەینەوە، کوردستان دەکەین بەدوبەی ! بۆنموونە ووتیان کێشەی کارەباو ئاو کۆتایی دێن . ئەم ساڵ بەوساڵ ... 25ساڵیان تێپەڕاند ! ئەم زستانە لەزۆربەی شارو شارۆچکەی هەرێم ڕۆژانە تێکڕا 6 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە !
زۆربەی کێشەکانی تریش هەروەها ماونەتەوە نەگۆڕاوە !
ئەی سەرۆکایەتی وبەرپرسانی هەرێم ، دەزانم ئەمڕۆ هەموتان باش حاڵی بوون کە تەنها بە ووتن و ڕاگەیاندن وڕیکلامی حزبی و ماستاوساردکردنەوەی ئەندامان ولایەنگرەکانتان هەمووی خۆڵکردنە چاوی میللەت بوو چونکە ووتنی پلانی بێ کردەوەبوون .
ئەم قسە زلانە کێشەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی چارەسەر نەکردووە و ناشیکات !
ئێستاباش تێگەیشتن بۆ هەر 5بۆقەکە لەشوێنی خۆیانن هیچ شتێک نەگۆڕاوە !