پانۆرامای دوای لۆزان و هەواڵە خۆشەکە

 

فارس نەوڕۆڵی

پەیمانی لۆزان لە 24ی تەموزی 1923 لەنێوان تورکیا و هاوپەیماناندا بەسترا لەم پەیمانەدا هیچ مەرجێک بەسەر تورکیادا نەسەپێنرا سەبارەت بەماف و چارەنوسی نەتەوەکانی دیکە واتە تورکیا پابەند نەکرا، لەو کاتەوە لە 1923وە تا 2023 جیهان بەکۆمەڵێک گۆڕانکاری گەورەدا تێپەڕی هەر لەکەوتنی بلۆکی سۆشیالیزم تا بەهاری عەرەبی و سەرهەڵدانی تیرۆریزم  لەدوای لۆزانەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی یەکی ئەوتۆی بەخۆوە نەدیوە.

لەو ماوەیەدا کورد بەتراژیدیاترین قۆناغدا تێپەڕی بەردەوام لەشۆڕش و کەوتن و دەسکەوت و هەستانەوەدا بووە لەناو ئەم شەڕ و شۆڕەدا خاڵی لاوازی کورد نەناسینی دوژمن و دوژمنایەتی کردنی ناوخۆی بووە هێزی بیرکردنەوەی سیاسی کوردی ئەوەندە نەبووە کەبتوانێ ئەو دژبەیەکییە تێپەڕێنێت.

ئێستا سەد ساڵ بەسەر لۆزاندا تێپەڕیوە ئێمە هیچی لێ فێرنەبوین بەردەوام لەیەکتر شکاندنداین، ئەم کردارانە و گەندەڵی وایکردوە لەسەد ساڵی ڕابردودا تاکی کورد وەک ئێستا بێ متمانەو بێ باوەڕنەبوە بەمەسەلە ستراتیج و چارەنوس سازەکان ئێستا دوای سەدساڵ قوربانیدان، هەواڵە خۆشەکە بووە بەمووچە هات یا نەهات، ئەو پرسیارەی دەبێت هەموو لایەک لەخۆی بکات ئەوەیە بۆ گەیشتینە ئێرە؟ چارەسەر چیە؟

 

سەرچاوە : خەندان