هەژاری وهەژاری..

د. توانا

 

ئه‌و هه‌ژاریه‌ی كه ‌من مه‌به‌ستمه‌ ئه‌و وێنه‌ باوه‌ی لاوازی و جلوبه‌رگی كۆن و دڕاو نییه‌،

چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ وێنه‌یه‌ له ‌كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا  زۆره‌ و باوه‌،

به‌ڵكوو هه‌ژاری زۆر له‌وه‌ زیاتره‌، دزێوتر و ئاڵۆزتر له‌وه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت له‌ به‌دواداچوونی ژیانی تاكه‌كه‌سه‌كاندا هه‌ر له ‌ڕۆژی له‌دایكبوونیان تا مردن..

 له‌وانه‌ش په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستبردن بۆ دارایی گشتی و ڕاكردن یان خۆحه‌شاردان له‌ په‌نای په‌رژینێكی چه‌كداری پێكهاتوو له‌ كه‌سانی ده‌رچوو له‌ یاسا یان سه‌ركوتكارانی یاسا بەناوی پارت ..

 هه‌روه‌ها هه‌ژاری له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندن و له ‌خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردن ..

تادەگاتە  ته‌ماشاكردنی هه‌ندێك كه‌س وه‌كو كه‌سانێك كه‌ خوێنی ئه‌وان پیرۆزه‌ و خوێنی خه‌ڵكی دیكه‌ بێ نرخه..!

 ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ هه‌ژاری كه‌ ته‌نیا هه‌ر ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرس نییه،‌ به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگه‌ش به‌شێك له‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی له‌ ئه‌ستۆیه‌ كه‌ به‌قه‌د بێده‌نگیه‌كه‌یه‌تی.