دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، لە درێژەی چالاكییەكانیدا، كۆڕێكی بۆ هونەرمەند عەباس محەمەد، رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، هونەرمەند عەباس محەمەد باسی لە ژیانی هونەریی خۆی و بەشێكی بەرهەمەكانی كرد و وتی: زیاتر لە 60 ساڵە ژیانم تێكەڵی هونەر بووە و بە نزیكەیی لە كۆتایی پەنجاكانی سەدەی رابردووەوە گۆرانیم وتووە، وتیشی: ساڵی 1959 لە یەكێك لە بۆنەكاندا لەگەڵ مامۆستا خالید یەكترمان ناسی، ئەو كاتە هەرچی گۆرانی و ئاواز و سرودی هەبوایە، لەلای من دایدەنا و دەمایەوە لە گرنگترینیشیان (ئەی شەهیدانی پێشمەرگەی وڵات) بوو، ئێستاش گۆرانی تری لای من هەیە و بە نهێنی ماوەتەوە.
سەرچاوە: knwe