هونەرمەند ئالان عارف وەک سولیستنێکی کورد بانگێشتکراوە بۆ برۆکسل فیلهارمۆنی لەوڵاتی بەلجیکا.

دوای ئەزموونی زیاتر لە چل ساڵ ، خۆشبەختانە خەونەکانم هاتنە دی کە بتوانم هونەرو موزیکی کوردی بگەیەنمە شانۆگەورەکانی جیهان و وەکو سۆلیستێکی کورد کاربکەم ..

بانگهێشت کراوم بۆ برۆکسل فیلهارمۆنی لە وڵاتی بەلجیکا بە ژەنینی مۆسیقای(هەورامان )بە یارمەتی و ئامادەکردنی لەلایەن گەورە مۆسیقاری عێراقی د.قتيبه النعيمي لەمانگی ٩ ی ئەمساڵدا بەڕابەرایەتی مایسترۆی بەناوبانگی جیهانی(داڤید ناڤارۆ).

ئەمە یەکەم جارە کە کورد وەکو سۆلیست بگاتە فیلهارمۆنی.

 

 

سەرچاوە : ئەکاونتی هونەرمەند ئالان عارف