هونەرمەندێکی کورد به‌ دوو تابلۆ به‌شداری له‌ پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی شێوه‌كاریدا كرد

پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بە بەشداری 100 شێوەکار لە لوبنان کرایەوە و هونەرمەندێکی کورد بە دوو تابلۆ بەشداری تێیدا كرد.
ئاریان لەتیف، هونەرمەندی شێوەکار بە کوردستان24 راگەیاند، پێشانگاکە لە 18ـی ئەیلوولی 2022، لە هۆڵی یونیسکۆ پاڵاس کراوەتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو پێشانگایە 100 هونەرمەندی شێوەکار لە تەواوی وڵاتانی جیهانەوە بەشداربوون ئەویش وەک هونەرمەندێکی کورد بە دوو تابلۆ بەشداریکردووە.
پێشانگاکە سێ ڕێکخراوی جیهانی سەرپەرشتی ئەکەن کە لقیان هەیە لە زۆربەی وڵاتە ئەوروپیەکان و ساڵانە کۆمەڵێک چالاکی هونەری ئەنجام ئەدەن و خۆیان هونەرمەندەکان دیاری ئەکەن و بانگهێشتیان دەکەن.
ئاریان لەتیف ئەحمەد هونەرمەندی شێوەکار، دانیشتووی شاری سلێمانی و دەرچووی بەشی تیشکە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014، لە 17 پێشانگای هاوبەش و پێنج  پێشەنگای نێودەوڵەتی لە وڵاتانی تورکیا و یۆنان و کۆریای باشوور و لوبنان بەشداریکردووە.

سەرچاوە: kurdistan24