مه‌راسیمێك بۆ ناساندنی هه‌ردوو كتێبی (گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك) و (ژیانی شاراوه‌ی دره‌خته‌كان) بۆ نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار نه‌رمین عوسمان له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك رێكخراو دواتر هه‌ر دوو كتێبه‌كه به‌خشرایه ئاماده‌بووان.
گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك، نوێترین كتێبی ئه‌و نووسهرهیهو له‌دووتوێی 98 لاپه‌ره‌دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌و یه‌كێكیتره له‌بڵاوكراوه‌كانی ئینستیوتی نارین بۆ توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه، هه‌روه‌ها كتێبی ژیانی شاراوه‌ی دره‌خته‌كان نووسینی پیته‌ر وۆڵبین-هو نه‌رمین عوسمان له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگیراوه بۆ كوردی.
له‌باره‌ی دوو كتێبه‌كه‌یه‌وه، نه‌رمین عوسمان وتی : گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك، باس له‌وه ده‌كات كه‌ركوك بۆ خاكێكی كوردستانییه؟ و چۆن ده‌توانین له‌م شاره پێكه‌وه بژین. كتێبی ژیانی شاراوه‌ی دره‌خته‌كانیش، باس له‌ژینگه‌ی كه‌ركوك ده‌كات كه‌جاران به‌شاری كه‌ركوكیان ده‌وت قهرسیلهی سه‌وز، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا سه‌وزایی له‌م شاره پشتگوێ خراوه.
سەرچاوە: knwe- هێمن ئه‌حمه‌د