تاڤگە سابیر
پرسیار ئەوەی ئەو شتە چی بوو لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە کوردستان روویداو عێراقیش بوە تەختەی شانۆی ئەو نومایشە بە رووکەش ، پرسیارێکی سادەیەو لەبەر ئەوەی بە رووکاری دەرەوەدا پرسیارێکە گوایا ئاڵوزی هەڵناگرێ ، لێرەوە دەشێ کۆمەڵێك وەڵامی سادەش خۆیان قووت بکەنەوە، وەکو بینیمان و دەبیستین و دەیخوێنینەوە چ لە نێوەندی کوردی و چ لە میدیاکان رۆژانە وەڵامە سادەکان دەخرێنەڕوو ، ئەو وەڵامانەی کە لە خۆی دەچن بۆ سەر برینێکی قووڵی ساڕێژ نەبووی سەردەمەکان ، ئەو وەڵامانەی ، کە تەنها بەرهەمی بینینێکی راگوزەری رووداوەکانن ، بەرهەمی کەف و کۆڵی دیدێکی سادەن ، بەرهەمی دوای تیرۆرکردنی عەقڵن لەلایەن ستەمکاری و کەف و کۆڵی سۆزو کەڵکەڵە ناعەقڵانیەکانەوە ، لەمە ترسناکتریش ئەو وەڵامانە هەر خۆیان دەبنە دیوارێکی ئەستوور بۆ نەبینینی ئەو شتەی ، کە روویداو ئەو شتەی خۆی بەیانکرد.
پرسیاری ئەوەی ئەو شتە چی بوو "روویدا" پرسیارێکی ئاڵۆزەو بیرکرنەوەو تێڕامان دەخوازێ و پێویستمان بە عەقڵ هەیە تا بزانین چی " روویدا" بەڵام لە شوێنێکدا عەقڵ تیرۆر کرابێت و حیکمەت ئیدی خۆی مانیفێست ناکا، بەڵکو تەنها ئەوەی هەیە بریتی بێت لە دروشم و خوتبەی میرەکانی جەنگ ( کە بە هەڵە بەسەرکردە ناو دەبڕێن) و .... باڵادەستی پەخشانەکانی ئایدیۆلۆژیستەکان و شیعرو عەقڵیەتی شیعری، دیارە ئیدی ئومێدی زانینی ئەو شتەی ، کە " روویدا" کەشف کردنی پەیامی ئەو شتەی لە ڕێگای رووداوەکانەوە خۆی نیشانداین ئومیدێکی لاوازەو ئەرێکە بە ئاستەم خۆی تەرجومەی واقیع دەکات.
ئەو شتە ، یان شتانەی کە " ڕوویاندا" رەنگە بە خیلی یان بەخیلیان نەکردبێت لە نیشاندانی حەقیقەتی شتەکان و مەسەلەکان ، بەڵام ئێمە ئامادە نەبووبێتین ، ئامادەبوون بە مانای حزورو بە مانای هەبوونی توانا و تەنها ، بەڵکو حەقیقەتی خۆشمان حەقیقەتی بوون و کەینونەی لە مێژینەی خۆمان و ئینجا نەبینینی حەقیقەتی چەندین سەدەی ژیانی سیاسی و فیکری و کەلتووری خۆمان ، واتا ئێمە لەوێ نەبووین تا ئەو حەقیقەتە ببینین و بە دیداری شادبین ، یاخود ئامادە بووبین ، بەڵام لە ڕووی تۆنتۆلۆژی و ئیپستیمۆلۆژییەوە ئامادە نەبووین ، چونکە ئامادە نەکراوین بێ تواناین ، ئەو پەیامە گەردوونیە کە لە بوونی ئێمە دەدواو دەدوێ ببیستین و وەری بگرین ، ئامادە نەبوونیشمان نیشاندانی حەقیقەتی شتەکان و مەسەلەکان ، بەڵام ئێمە ئامادە نەبووبێتین ، ئامادەبوون بە مانای حزورو بە مانای هەبوونی توانا و ئامادە نەبین بۆ بینینی حەقیقەت ، حەقیقەتی نەك ئەو شتانەی " ڕوویاندا" بە تەنها ، بەڵکو حەقیقەتی خۆشمان حەقیقەتی بوون و کەینونەی لە مێژینەی خۆمان و ئینجا نەبینینی حەقیقەتی چەندین سەدەی ژیانی سیاسی و فیکری و کەلتوووی خۆمان.
واتا ئێمە لەوێ نەبووین تا ئەو حەقیقەتە ببینین و بەدیداری شادبین یاخود ئامادە بووین ، بەڵام لە ڕووی تۆنتۆلۆژی و ئیپستیمۆلپژیەوە ئامادە نەبووین چونکی ئامادە نەکراوین و بێ تواناین ئەو پەیامە گەردوونیە ، کە لە بوونی ئێمە دەدواو دەدوێ ببیستین و وەری بگرین ، ئامادە نەبوونیشمان هەم کەمتەرخەمیەکی مەعریفییەو هەم ئەخلاقی و هەم کەینونەیی ، رەنگە ئەو پەمامە هێندە سەنگین بێت ، رەنگە لە هەورە تریشقە بچێت ، کە ئێمە بەرگەی نەگرین ، ئاخر ئەو شتەی لەودیوو " ڕووداوەکانەوە" خۆی بەیان کرد هەموو سات خۆیمان نیشان نادا ولە هەموو " ڕووداوێکی" رۆژانەدا خۆی بەیان ناکا، سەنگینی ئەو پەیامە لەو مانا قۆوڵانە دەدوێ ، کە برینەکانمان ساڕێژ ناکەن ، بەڵکو دەیانکولێننەوە، ئەو پەیامە کە خۆی لەو شتەی " ڕوویدا" یان ڕوو دەدەن بەیانکرد پەیامێکی سكپڕبوو ، سكپڕ بە ماناو نامەی جۆراوجۆر ، ئەو پەیامە وەك بروسکە هات ، خۆی نیشانداین ، زاو لە چرکەساتێکدا ماناکان ، پەیامەکان ، بانگەکان لە دایك بوون و حەپەساین و واقمان وڕماو زپربەشمان تەنانەت ئەزیەتی بەر خۆر نەدا بحەپەسێ و شۆك بێت و یا چاومان کردەوە بروسکە ئاسا لە چاو تێپەڕی ، چی گوزەرا؟ زۆر شت و هیچیش.
کێشەی تێڕامانی عەقڵی و بیرکردنەوە لەلایەکەوە ئەوەیە ، کە پرۆسەیەکی لەسەرخۆیەو لەلایەکی دیکەوە چونکی رەهەندە جیاوازەکانی ئەو شتەی خۆی بەیانکرد دەخوێنێتەوە پرۆسەیەکە ددان بەخۆداگرتن دەخوازێ ، سۆزو کەڵکەڵە بارگاویەکان بە هەڵچوون و داچوونە دەروونیەکان داوای وەڵامی ئامادەکراومان لێدەکەن لە ئێستاداو لێرەداو بۆ ئەم چرکەساتە ، بەڵام عەقڵ ، کە لە بوونەوەرێکی بەتەمەن و بەساڵاچوو دەچێ زۆر لەسەر خۆیەو وەڵامی ئامادەکراوی پێ نییەوپەیڕەو لە پڕۆسەیەکی درێژخایەن دەکات ، لە عەقڵ و پرۆسەی عەقڵانییەتدا پەلەکردن نییە ، وەڵامی بەپەلە ، چارەسەری بەپەلە بوونی نییە، زۆرن ئەو رووداوە مێژووییانەی ، کە چەندین سەدە بەر لە ئێستە روویانداوەو تازەبەتازە عەقڵ پێماندەڵێ کەچی " ڕوویداو" پەیامی سەرەکی رووداوەکی چی بوو..!
ئەو شتەی کە خۆی بەیاندەکات لە رووداوێکی گەورەدا، جا ئەو شتە هەرچییەك هەیە ، پەیامەکە پەیامی بوونە رۆح بە پەیامێکی گەردوونی ، یەکێك لە خاسیەتەکانی وێڕای خۆبەیانکردنیشی بریتییە لە خۆشاردنەوە ، خۆ پەنهان کردن هەم خۆ بەیانکردن و هەم خۆشاردنەوە، کاتێك کە دەڵێین " شتێك روویدا" ئەوە مەبەستمانە بڵێین شتێك " ڕووی" خۆی نیشانداین لە ڕێگای کردارێکەوە، ئەگەر ئەو شتە هەموو "ڕوو"ی خۆی نیشانداباین هەموو بوونی خۆی خۆی و رەهەندەکانی و جوگرافیا جیاوازەکانی خۆی و پەیامەکەی بەتەواوی لەسەر خوانی ئەو کردارە، رووبەری روودانی شتی دیاریکراو بخستایە بەردەممان ئیدی هیچ پێویستمان بە عەقڵ و تێڕامان نەدەکردو تەنیا لە ڕێگای هەستەکانەوە هەستمان پێدەکردو دەمانبیبی و دەمان بیست و دەمان چێشت واتە هەر هەستەکان خۆیان دەبوونە ئەو کەناڵانەی ، کە لە ڕێگایانەوە دەمانتوانی تێبگەین ئەو شتە چی بوو " ڕوویدا" ، بەڵام خاسیەتی کەینونیانەی شت حەقیقەت رووداو بوون ئەوەیە ، کە لەو کاتەدا ، کە خۆی بەیاندەکا خۆشیمان لێ دەشارێتەوە، وەك بروسکە دێت بە زەبروزەنگ و بە توندوتیژیەکی سەرسوڕهێنەر خۆی بەیاندەکات ، بەڵام تا ئاوڕ دەدەینەوە حەقیقەتی خۆشیمان لێ دەشارێتەوە، چی " ڕوویدا" و بۆ " ڕوویدا" ؟ " ڕوو" دەدا ئێستا دوای بیست و چوار ساڵ نەدەزانین ئەنفال چی بوو و نەدەزانین بۆ " ڕوویدا" و ئەوە چی بوو " ڕوویدا" و پەیامەکان چی بوون؟ بگرە تەنانەت لەسەر ڕێگای تێگەیشتنیشنین بەرەو ئەنفال.
ئەنفال پڕ بوو بە ماناو نەهێنی و سومبول و پەیام و ئێمە لە هیچ تێنەگەیشتین و ئێستاش سەرقاڵی ڕەیپکردنی " لاقەکردنی سێکسی" ئەو رووداوەین ئەمەش بەگۆی پەخشانەکانمانەوە ، بەهۆی لێخۆش بوونەکانمانوە ، کە لا ناپاکی دەدوێ بەرامبەر بە ئەنفال و لەڕێگای ساویلکەییمانەوە، لەڕێگای بەخشینی هەق بە میرەکانی جەنگ ، کە ئەنفال بەکار بهێنن بۆ راوڕووتکردنی ووڵات موزایە دەکردن بە ئەنفالەوە ، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا ئێمە دەتوانین لە ئەنفال بگەین وەك چۆن جولەکە لە هۆلۆکۆست گەیشت؟ من گومانم هەیە لەوەی ، کە کورد لە ئەنفال بگاو نیشانەیەك لە ئارادا نییە ، کە باس لەوە بکا کە کورد نیازی هەیە لە ئەنفال بگا.
نیشانەکانیش زۆرن لەوێ ، کە باس لەوە دەکەن کورد نە تێگەیشت لە ئەنفال و نە لە رەمزو لوغزو پەیامەکانی ئەو کارەساتە حاڵی بوو وە نە بڕیاریشی داوە تێ بگا، ئەم حاڵی نەبوونەش لە ئەنفال خۆی لە خەلەلێك دەدوێ ، کە لە کوردایەو کورد پێوەی دەتلێتەوە ، من لەو باوەڕەدام ، کە کورد وەکو بوونەوەرێك بە دەست خەلەلێکی میتافیزیقییەوە دەناڵێنێ ، کە بەشێکە لە کیانی و چونکی هۆشیاریشی نییە ئاگای لەم خەلەلە کەینونیەی خۆی نییە.