ئەحمەد باوەڕ
ئه‌و ده‌مانه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوكرایه‌وه، من هێشتا خوێندكاری به‌شی مێژووی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی به‌غدا بووم، هه‌رچه‌نده له‌م ماوه‌یه‌شدا ده‌مێك بوو له بواری نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌دا، به‌رهه‌م و نووسین و بابه‌تی جۆراوجۆری خۆمم بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م له رۆژنامه‌یه‌كی وه‌ك «كوردستانی نوێ» دا بۆ من هه‌روا كارێكی ئاسان نه‌بوو كه بتوانم به‌ناوی راشكاوی خۆمه‌وه نووسین بڵاوبكه‌مه‌وه، یان له‌و كۆڕوكۆبوونه‌وه و چالاكییانه‌دا به‌شداری بكه‌م كه له‌م ماوه‌یه‌دا و له باشووری كوردستاندا هەبوون هه‌رچه‌نده بۆ یه‌كه‌مجار و راسته‌وخۆ دوای راپه‌ڕینی (1991) له چه‌ند چالاكی و وه‌ك دێته‌وه بیرم له ئێواره كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌دا، كه له هۆڵی دواناوه‌ندی شه‌هید ئارام له شاری كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له خوالێخۆشبوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و فاتح سه‌لام و عیسا چیایی دا به‌شداریم كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش به جۆرێك له كاری سه‌ركێشانه‌ی خوێنگه‌رمانه ده‌هاته به‌رچاو به‌وه‌ی دواتر ده‌بوایه به مه‌به‌ستی ته‌واوكردن و درێژه‌دان به خوێندنی زانكۆیم بگه‌ڕێمه‌وه شاری به‌غدا، به‌ڵام به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسین و به‌رهه‌م له رۆژنامه و بڵاوكراوه ئازاده‌كانی ئه‌و كاته‌ی باشووری كوردستانی وه‌ك كوردستانی نوێ، رێگای كوردستان، ئاڵای ئازادی و برایه‌تی ...تاد) بڕیارمدا ناوێكی خوازراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبژێرم، كه ئه‌ویش ناوی خوازراوی (غێدان) بوو، بنه‌مای ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی ئه‌و گونده‌ی ناوچه‌ی (بنكووره)ی سه‌ربه‌شاری خانه‌قین، كه بۆیه‌كمجار تیایدا له‌دایك بووم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێ بزانم له‌و كاته ته‌نها ره‌حمانی خانی هاوڕێ و خزمم به‌مه‌یان ده‌زانی ئه‌و كاته ئه‌ویش تازه وه‌ك په‌یامنێری كه‌لار و گه‌رمیانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دامه‌زرابوو، هاوكات به‌شێك له بابه‌ت و نووسینه‌كانم له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌گه‌یانده رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، به‌ڕاده‌یه‌ك تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی له‌شاری به‌غدا بووم و دواتریش به یه‌كجاری گه‌ڕامه‌وه كوردستان هه‌ر به‌ناوی خوازراوی (غێدان)ه‌وه، بابه‌تی جۆراوجۆری زۆرم له گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا بڵاوكرده‌وه، ره‌نگه له ده‌رفه‌تێكی گونجاوتردا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌مه‌یان زیاتر روون بكه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی به یه‌كجاری گه‌ڕامه‌وه، ئیدی به شێوازێكی به‌رفراوان و زیاتر كه‌وتمه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و هه‌روه‌ها به‌ناوی ناسراوی خۆمه‌وه ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ كه پێشتر و ساڵانێك بوو به‌كارمده‌هێنا كه‌وتمه سه‌رسكه‌ی نووسین و بڵاوكردنه‌وه.
له‌و كاغه‌ز گرانییه‌دا
سه‌ره‌ڕای به‌شداربوون له زۆرێك له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی رووناكبیریی و ئه‌ده‌بی جۆراوجۆردا، به‌ڵام له رۆژنامه‌یه‌كی وه‌ك كوردستانی نوێ دا سه‌ره‌تا له شاری هه‌ولێره‌وه بڵاوكرایه‌وه و هاوكات له‌شاری سلێمانی بینای عه‌لی نه‌مه‌ڵی و دهۆك و شوێنانی تریش نووسینگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی زۆری شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستانیشدا په‌یامنێری تایبه‌تی هه‌بوو، ئه‌وه‌بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر من توانیم به به‌رده‌وامی بۆی بنووسم، به تایبه‌تی له لاپه‌ڕه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا، كه ماوه‌یه‌ك به‌رزان فهرەج (بابه‌ك) به‌رپرسی یه‌كه‌می بوو، هه‌روه‌ها دواتریش وابزانم دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ تازه لە فه‌ره‌نساوه گهڕابووەوه كوردستان هه‌مان ئه‌ركی خرایه ئه‌ستۆ و ماوه‌یه‌ك به‌شێوازی جیاواز، به ده‌ستخه‌ت و له‌و كاغه‌ز گرانییه‌دا، بۆمان ده‌نووسی، هه‌رچۆنێك بێت نووسینه‌كانی خۆمم ده‌گه‌یانده ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ی كه ساڵانێكی زۆر رۆژانه هه‌موو ژماره‌كانیم ده‌خوێنده‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار و له نزیكه‌وه
تاوه‌كو ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش به به‌رده‌وامی سه‌دان نووسین و بابه‌تی جۆراوجۆری خۆمم له وتار، لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی، كتێبی مێژوویی، شیعر، چیرۆك و هه‌روه‌ها گۆشه‌ی هه‌فتانه‌ی مێژوویی تیایدا بڵاوده‌كرده‌وه له‌نێوانیاندا (3) سێ كتێبی مێژوویی خۆم كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه و به‌زنجیره هه‌موو بڵاوده‌كرانه‌وه له‌وانه كتێبێكی نوێی مێژوویی به‌ناونیشانی: (جوله‌كه‌كانی كوردستان، بنه‌چه‌یان، دابونه‌ریتیان، هۆكاری كۆچكردنیان) ئه‌وكاته خوالێخۆشبوو مام جه‌لال خۆی چاودێرێكی وردی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بوو، بۆ یه‌كه‌مجار و له نزیكه‌وه به ئامادبوونی كۆمه‌ڵێك روناكبیر و چه‌ند هونەرمه‌ند و ئه‌دیبێكی كه‌ركوكی و گه‌رمیانی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای كه‌ركوك) له رۆژی هه‌ینی (14ی ته‌ممووزی 1995) واته ئه‌و رۆژه‌ی كۆمه‌ڵناسی ناسراوی عیراقی دكتۆر عه‌لی وه‌ردی كۆچی دوایی كرد و زۆر دڵگرانی كردم، ئێمه‌ش له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له (قه‌ڵاچوالان) میوانداریی كردین و ته‌نانه‌ت بۆ نیوهڕۆكهشی لای ئه‌و ماینه‌وه و وێنه‌یه‌كی زۆریشمان له‌گه‌ڵدا گرت ئه‌وه‌بوو له‌و دانیشتنه‌دا ستایشێكی زۆری ئه‌و زنجیره بابه‌ت و وتارهمی كرد کە سه‌باره‌ت به (جوله‌كه‌كانی كوردستان) له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دا بڵاومكردبووهوه، ئه‌و كاته من هێشتا گه‌نجێكی (27) ساڵه و تازه قۆناغی زانكۆیم له شاری به‌غدا ته‌واوكردبوو، كه‌چی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال به پێكه‌نینه‌وه پێی وتم :(كه نووسینهكانتم ده‌خوێنده‌وه به كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌هاتیته به‌رچاوم).
بهدهستكارییهكی زیاتره‌وه
سه‌ره‌ڕای كتێبه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (چاره‌نووسی گه‌لی كورد له كۆنگره و رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان)دا، هه‌روه‌ها كتێبی (كورد و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) كه یه‌كه‌م و دووه‌میان دواتر وه‌ك كتێبی سه‌ربه‌خۆ و بهدهستكارییهكی زیاتره‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی) و (ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌م)ه‌وه له شاری سلێمانی بڵاوكرانه‌وه. ته‌نانه‌ت كتێبی (جوله‌كه‌كانی كوردستان) به‌رگه‌كه‌یم پێش چاپكردن نارد بۆ مامۆستای خوالێخۆشبووم دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ شاری به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی (به‌شی عیبری) كۆلێژی زمانی زانكۆی به‌غداوه بكرێته (عیبری)، ئه‌وه‌بوو پاش ماوه‌یه‌ك و هه‌ر به هه‌وڵی دكتۆر كه‌مال له‌لایه‌ن (دكتۆر چیا‌و نافع)ی سه‌رۆك به‌شی زمانی عیبرییه‌وه كرایه عیبری و دواتر له رێگه‌ی براده‌رێكه‌وه بۆی ناردبوومهوه و منیش له‌گه‌ڵ به‌رگی كۆتایی كتێبه‌كه‌دا بڵاومكرده‌وه و ته‌نانه‌ت كتێبه‌كه‌شم وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌كی رۆحیم بۆ دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر پێشكه‌ش بەو كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی دووه‌می ناوه‌وه‌یم نووسیوه، به‌ڵام وه‌ك نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی جۆراوجۆر وه‌ك ئاماژه‌یان بۆكرا، ئه‌وا ده‌توانم بڵێم سه‌دان نووسینم ته‌نها له كوردستانی نوێ بڵاوكردۆته‌وه، له نێویاندا یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی سیاسیم به‌ناونیشانی: (ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و هه‌ڵبژاردن له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا)دا، كه به لاپه‌ڕه و نیوێكی ته‌واوه‌وه، له‌ژماره (229)ی رۆژی هه‌ینی (30/10/1992) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت نووسینی ناوبراو به‌هۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و ساڵه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشه‌وه به چه‌ند رۆژێك پێشتر وه‌ك چالاكی و ئێواره كۆڕێكی روناكبیریی (كۆڕی رۆشنبیریی كورد- لقی گه‌رمیان)، كه ئه‌وكاته وابزانم مامۆستا ئه‌حمه‌د شاكه‌لی به‌رپرسی یه‌كه‌می بوو، وه‌ك كۆڕێكی مێژوویی و وه‌كو وتم به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و ساڵه‌ی ئه‌مریكاوه كه له ده‌رئه‌نجامیدا بیل كلنتۆن له حزبی دیموكراتی ئه‌مریكی بوو به سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له هۆڵی ئه‌وكاته‌ی (هونه‌رمه‌ندانی كه‌لار) پێشكه‌ش به ئامادەبوان كرد و ته‌نانه‌ت وه‌ك لەو وێنەیەشدا دیاره كاك ره‌حمان خانی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ئێواره كۆڕه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
ده‌ستبه‌رداری گۆشه‌كه‌م بووم
شایانی باسه جگه له نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی به‌رده‌وام له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دا دواتریش له‌سه‌ر پێشنیاری برای به‌ڕێزم كاوه محه‌مه‌دی سه‌رنووسه‌ری پێشووتری كوردستانی نوێ گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی مێژوویم ده‌ست پێكرد به‌ناونیشانی : (ناودارانی كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م)دا، كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه (36) زنجیره‌م لێ بڵاوكرده‌وه و هه‌روه‌ها به‌نیازیش بووم (100) سه‌د زنجیره‌ی ته‌واوی لێ بڵاوبكه‌مه‌وه، كه‌چی دواتر ده‌ستبه‌رداری گۆشه‌كه‌م بووم، به‌ڵام وه‌ك كاری نووسین و بڵاوكردنه‌وه بۆ كوردستانی نوێ و زۆرێكی دیكه له گۆڤار‌و رۆژنامه كوردییه‌كان به‌رده‌وام ده‌نووسم و هاوكات ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌م رۆژنامه شیرینه‌ی كوردستانی نوێ هه‌رچه‌نده به‌ڕای خۆم كه فوكوڵی جارانی نه‌ماوه، وه‌ك به‌شێك له یاده‌وه‌ریی و ده‌رگا رۆشنه‌كانی ژیانی نووسین و رۆژنامه‌وانی خۆم ده‌زانم و به‌دڵ پیرۆزبایی له یادی ده‌رچوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌م وهیوای به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێزێكی زۆرم بۆ كارمه‌ندان و سه‌رنووسه‌ر و ستافی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌یه.
سەرچاوە: knwe