دەیەمین فێستیڤاڵی دهف له ژێر ناونیشانى "دەف نەوای ڕەحمەت" لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێ کرد، بڕیارە چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.
ههینى 15ى تهمووز، دەیەمین فێستیڤاڵی دهف له ژێر ناونیشانى "دەف نەوای ڕەحمەت" لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بهكارهكانى كرد، بڕیارە چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.
شایانى باسه لەم فێستیڤاڵەدا زیاتر لە 300 دەفژەن لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها لە هەرێمی کوردستان و ئەفغانستانیشەوە بەشدارن. بۆیه لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا زیاتر لە 300 دەفژەن بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.
هاوكات وهك ئهوهى ئاماژهى پێكراوه بۆ میدیاكان، بهشى پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە لە ماوەی چوار ڕۆژدا لە سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت. بەشداربوانیش لە چوار بەشی پشبڕکێی /گشتی، تاکژەنی، گرووپژەنی، مەولوودی خوێنیدا/ بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.
مانگى ئابى 2019 لە پاركی ئیستقلالی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان دەستی بە كارەكانی كرد، دوا ئهوه تاكو ئهمساڵ هیچ فێستیڤاڵێكى ترى دهف له سنه ئهنجام نهدرا، له كاتێكدایه شاری سنە لەلایەن یۆنسکۆوە وەک شاری داهێنەر لە بواری مۆسیقا و پایتەختی دەفی جیهان ناسراوە.
سەرچاوە: wishe