لاپەڕەی کتێبی یادگاریەکان

کانی کوردستانی 

 

هەموو ڕۆژێک لاپەڕەیەک لە ژیانمان هەڵئەدەینەوە.
وە لە نێوان لاپەڕەیەک و لاپەڕەیەکی تردا ماڵئاوایی لە ئاواتەکانمان، خەونەکانمان، خۆشییەکانمان، خەمەکانمان دەکەین.
لە لاپەڕەیەکەوە بۆ لاپەڕەیەکی تر...
ئەو کەسانەی کە دەیانناسین..خۆشمان دەوێن..پەیوەندیمان لەگەڵدا هەیە..بەجۆرێ خزاونەتە ناخمانەوە.
چیرۆکەکانمان لەگەڵ ئەوان  وادەست پێدەکات کە بێکۆتاییە..
وە ئەو کەسانەی کە حەزمان لێیە.
تەنها لەوانن کە گشت ڕۆژێک لەسەر لاپەڕەکان چاومان پێیان بکەوێت.
لە نێوان لاپەڕەیەک و لاپەڕەیەکی تردا..
ئاخربۆ ئێمە لە کەناری ڕێگاکە چاوەڕێین کەسێک دەستمان بگرێت ؟
وە لە نێوان لاپەڕەیەک و لاپەڕەیەکی تردا..چاوەڕوانی سورپرایزین !
ئێستا ئازیزان وان لە ژیانماندا چەسپاون ..

بڕیارم داوە چیترچاوەڕوان نابم تەک خۆم ئەمانە دەبەمە لاپەڕەکەی ئەودیو..

ئامادەم بۆ ڕۆژێ لە نێوان تاڵیەکانی ئەم لاپەڕانەدا، هیچ شتێک لە من و ئێمە نەمێنێتەوە جگە لە یادەوەری.