كتێبی "زانستی جوانی" خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆ ئێستێتیكی بۆ جوانی و ناشیرینی، له نووسینی د.نه‌وزاد ئه‌سووه‌د، له دووتوێی 250 لاپه‌ره‌دا له ده‌زگای چاپ و په‌خسی سه‌رده‌م چاپ كرا.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، د.نه‌وزاد ئه‌سووه‌د، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه بریتییه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی به‌شی یه‌كه‌م، هه‌ندێك لایه‌نی چه‌مكی ئێستێتیكی له پێوه‌ست به هه‌ردوو لایه‌نی جوانی و ناشیرینی خستووه‌ته‌وه ڕوو، هاوكات هه‌وڵمداوه به‌شێوه‌یه‌كی روون ره‌هه‌نده‌كانی ئیستێتیك بخه‌مه ڕوو.
زیاتر گوتی، له به‌شی دووه‌مدا ده‌روازه‌یه‌كی نوێم بۆ ئێستێتیك كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك زاراوه ناوم ناوه "سۆسیۆ ئێستێتیك" به‌و پێیه‌ی بابه‌ته‌كانی جوانی ناشیرینیم بردووه‌ته نێوان تاك گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه كتێبی "زانستی جوانی" خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆ ئێستێتیكی بۆ جوانی و ناشیرینی، له دووتوێی 250 لاپه‌ره‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م چاپ كراوه و به‌مزووانه ده‌گاته كتێبخانه‌كان.
د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سووه‌د، له دایكبووی شاری كه‌ركووكه و نزیكه‌ی 40 به‌رهه‌می چاپكراوی تری هه‌یه و ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده و ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی جیهانه و ئێسته مامۆستایه له زانكۆی سلێمانی.
سەرچاوە: wishe/ ئاسان محه‌مه‌د