كتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان) چەند توێژینەوەیەكی ئەدەبی و ڕەخنەییە، كەوتە بەرچاوی خوێنەرانی، ئەو كتێبە لە بەرهەمی 10 نووسەرە، چەندان لایەنی ژیانی منداڵانی تێدا باس كراوە.
ئەمڕۆ دووشەم 24ـی تشرینی یەكەم، رۆستەم خامۆش یەكێكە لە نووسەرانی كتێبی دیداری ئەدەبی منداڵان، بە "وشە"ـی راگەیاند، كتێبی (دیداری ئەدەبی منداڵان)، لە بڵاوكراوەكانی یەكێتیی نووسەرانی كورد - لقی سلێمانییە، بەرهەمێكی هاوبەشی 10 نووسەری بواری ئەدەبی منداڵانە و بە تیراژی 500 دانە لە دووتوێی 162 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كرایەوە.
زیاتر گوتی، لە ناوەڕۆكی كتێبەكەدا چەندان توێژەر و نووسەر بەرهەمەكانی خۆیان بڵاو كردووەتەوە، بەم شێوەیە:
1- چەند سەرنج و وردبوونەوەیەك لە مێژووی ئەدەبی منداڵانی كورد، ئەمین محەمەد.
2- گرنگی و بایەخی ئەدەبیاتی منداڵان و كاریگەری لەسەر پێشكەوتنی گەلان، پەیام ئیبراهیم.
3- گرنگیی نووسینی تەمەن لەسەر بەرگی كتێبی منداڵان، د. هاوژین سڵێوە.
4- شیعر بۆ منداڵان نووسراو و شیعر دەرخكردن، محەمەد فەریق حەسەن.
5- ڕۆڵ و بایەخی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا، زیاد ڕەشاد قادر.
6- بەراوردی ئاستی ئەدەبیاتی منداڵان و كاریگەریی لەسەر كولتووری كۆمەڵایەتی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نەتەوەكان، د. ماجید خەلیل.
7- ڕۆڵی ئەدەبی منداڵ لە كارامەییە كۆمەڵایەتییەكاندا، مەحموود عەبدولكەریم باجەڵان.
8- ڕۆڵی نووسەری ژن لە ئەدەبیاتی منداڵانی كورددا، زارا ئەحمەد جاف.
9- ڕۆڵی ڕاگەیاندن، لە ئەدەبیات و ڕۆشنبیریی منداڵاندا، ڕۆستەم خامۆش.
10- چۆن منداڵ هۆگری خوێندنەوە بكەین؟ فەوزیە مەنمی.
سەرچاوە: wishe