كتێبی (ئەدەب و هونەری منداڵان) چاپ و بڵاوكرایەوە

لە دوو تووێی (552) لاپەڕەدا كتێبی (ئەدەب و هونەری منداڵان) دیمانە و ئامادەكردنی (د.هاوژین سڵیوە - ڕۆستەم خامۆش) چاپ و بڵاوكرایەوە.
 كتێبەكە هەموو بوارەكانی تایبەت بە منداڵانی لەخۆگرتووە، لەوانە (شیعر، چیرۆكی منداڵان، شانۆنامە و شانۆگەریی، نیگاركێشان، كاریكاتێر، گۆرانی و میوزیك) و چەندین بواری تر.
كتێبەكە لە پێشەكی و ناساندنی كتێبەكە و لە دوو بەشی سەرەكی پێكهاتووە: بەشی یەكەمی  پێكهاتووە لە (16) تەوەر، بەشی دووەمی كتێبەكە (36) دیمانەی لە خۆگرتووە، ئەم بەشە زۆربەی بوارەكانی تایبەت بە منداڵانی لە خۆگرتووە و زۆربەی بابەتەكانی دەربارەی ئەدەب و هونەری منداڵانە، هەروەها  (90) كەسی شارەزا و شاعیر و نووسەر بەشدارییان لەم كتێبەدا كردووە، كە (111) لێدوان و چاوپێكەوتن لەم كتێبەدا بڵاوكراوەتەوە.

 

سەرچاوە: galawej