فەرید ئیلهامی؛ تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو دەکاتەوە

لە گەورەترین پڕۆژەی هونەری خۆیدا فەرید ئیلهامی، دەیەوێت کە ئامێری تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو بکاتەوە.
فەرید ئیلهامی، ئێستالە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە لە گەورەترین پڕۆژەی هونەری خۆیدا، بە دامەزراندنی ماڵی تەنبووری (ئەیاز) بە دیکۆمێنتکردنی مەقامە ڕەسەنەکانی کوردەواری تەنبوور، وانە وتنەوە و فێرکردنی گەنجانی کورد و چەندین کاری هونەری دیکە ئەنجام دەدات و دەیەوێت ئامێری تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو بکاتەوە خەڵکی ئاسنای ئامێرەکە بکاتەوە.

ئەو ماوەی 15 ساڵە سەبارەت بە ئامێری تەنبوور توێژینەوە دەکات و دەرئەنجامی ئەم توێژینەوانە ئەلبوومی شانامەی کوردی بە ناونیشانی “مەقامی ئەفسانەکانی 2” بە دەنگی  “شەهرام نازری” و کتێبی “هەزارەی تەنبوور” و چەندین بەڵگە فیلمی کوردی لە بارەی تەنبوورەوە بەرهەمهێناوە. هەرچەندە ئەو بەرهەمانەی تا ئێستا بە هۆکاری جیاواز بڵاونەبوونەتەوە.

 

سەرچاوە: rojnews