ره‌وه‌ز جه‌بار
تسوگوهارۆ فۆجیتا" Tsuguharu Fujita" ناوی خێزانی خۆی، فۆجیتا ناسراوه، یاخود به‌و ناوه‌ی له كۆتایی ژیانیدا وه‌ریگرت"لیۆنار فۆجیتا" تسوگوهارۆش به واتای میراتگری ئاشتی دێت. فۆجیتا كوڕی ژه‌نه‌ڕاڵ (تسوگو ئاكیرا فوجیتا)ی پزیشك بووه له سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆن. فۆجیتا ناوێكه له مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاریدا ناسراوه، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ژاپۆن و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و جیهاندا له نێوه‌ندی هونه‌ری شێوه‌كاریدا جێگه و پێگه‌ی خۆی هه‌یه. فۆجیتای سهرمهنجهڵ ئه‌و وێنهكێشهیه كه پانتاییه‌كی فراوانی له هونه‌ره‌كه‌دا گرتووه و زۆری له‌باره‌وه گوتراوه و نووسراوه. وێنه‌كێشی پشیله و ژنه سپیكهلانهكانی فه‌ره‌نسایه. ساڵانێك دوای هاتنی بۆ فه‌ره‌نسا، به ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا گه‌ڕاوه و گه‌شتی هونه‌ری كردووه، پێشانگای بۆ تابلۆكانی كردۆته‌وه و جه‌ماوه‌ر به په‌رۆشه‌وه بۆ بینینی خۆی و تابلۆكانی روویان له مۆزه و هۆڵه‌كان كردووه. فۆجیتا وێنه‌كێشێكی ژاپۆنییه عاشق به هونه‌ری فه‌ره‌نسی بووه. ئه‌م پیاوه نیگاركێش و په‌یكه‌رتاشێكی فه‌ره‌نسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ژاپۆنییه، له‌پاڵ وێنه‌كێشان و په‌یكه‌رتاشیدا فۆتۆگرافه‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ بووه. ژیانی هونه‌ری به‌گه‌لێك وێستگه‌دا تێپه‌ڕیوه. وه‌ختێك له ژاپۆن ده‌چێته ده‌ره‌وه و ده‌گاته فه‌ره‌نسا هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ناسێ و سوود له ئه‌زموونیان وه‌رده‌گرێ، به مه‌ش ده‌بێت به هونه‌رمه‌ندێكی ناودار و به‌سه‌لیقه. دوای به‌جێهێشتنی ژاپۆن و چوونی بۆ پاریس چاوی به رووی دنیایه‌كی تازه‌دا ده‌كرێته‌وه و به تێكه‌ڵكردنی هونه‌ری نه‌ریتی ژاپۆنییه‌كان و ستایلی ئه‌وروپی هونه‌رێكی نوێ ده‌خولقێنێ و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بناسرێ. ئه‌و ساڵانه ئه‌زموونی هونه‌ری ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بێ.
فۆجیتا و ژن
فۆجیتا پیاوێكی ژاپۆنی به زه‌وق بووه، شێوه و روخسارێكی تایبه‌تی هه‌بووه، جیاواز له ئه‌وروپییه‌كان كه خه‌ڵكی وڵاتانی ئاسیا جیاوازن له مرۆڤی قاڕه‌ی ئه‌وروپا. ئه‌م پیاوه بۆ هونه‌ر چووه پاریس، ئه‌مما له‌وێ عاشق بوو. عاشقی جه‌سته‌ی ژنه مۆدێله‌كانی بوو. ئه‌م پیاوه قژ مهنجهڵییه پێنج كه‌ڕه‌ت ژنی هێناوه. فۆجیتا وه‌ك ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كه‌شدا ده‌بینرێ، پێده‌چێ كه‌سێكی سۆزدار و هه‌وه‌سباز بووبێ، وه‌ك چۆن له هونه‌ردا چالاك بووه، له ژن هێنان و و عه‌شقی بۆ ژن‌دا به‌هه‌مان شێوه چالاك بووه و دڵی به‌سه‌ر ژنێكه‌وه دانهكهوتووه و زوو زوو عاشق بووه. دوای ئه‌وه‌ی ژاپۆنی به جێهێشتووه و چووه‌ته فه‌ره‌نسا، به‌ڵێنی به ژنی یه‌كه‌می داوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای، به‌ڵام راستی نه‌كردووه، نه‌گه‌ڕاته‌وه، سه‌رمه‌ستی شه‌قامه‌كانی پاریس بووه. له مانگی ئازاری ساڵی 1917 له كافێیه‌كدا ژنێكی گه‌نج به‌ناوی فێرناند باری ده‌ناسێت. فێرناند باری یه‌كێك بووه له‌و مۆدێلانه‌ی وێنه‌ی كێشراوه، ئه‌م ژنه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1908 پیكاردی زێدی خۆی به‌جێده‌هێڵێ و روو له پاریس ده‌كات، له‌وێ ده‌بێ به مۆدێل بۆ نیگاركێشهكانی وه‌كو مۆدیلیانی و شایم سۆتین و زۆرێك له نیگاركێشهكانی دیكه. دوای ئه‌وه‌ی فۆجیتا له كافێ دی لا رۆتۆندێ ده‌ناسێ و شێتانه عاشقی ده‌بێ، پاش سیانزه رۆژ ده‌یبینێته‌وه و عاشقی ده‌بێ و هه‌ر زوو خۆی ده‌خاته باوه‌شی فۆجیتاوه و شووی پێ ده‌كات و له ساڵی 1918 بۆ ده‌ربازبوون له بۆمبه‌كانی ئه‌ڵمانیا روو له كاگنێس سور مێر ده‌كه‌ن. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌بێ فێرناند باری په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ته‌ك كۆیاناگی دروست كردووه، فۆجیتا دڵی كرمێ ده‌بێ و ده‌رگای په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه ده‌كاته‌وه، دڵ ده‌داته خانمێكی دیكه، كه خانمێكی به‌لجیكی بووه به ناوی لوسی بادۆل. بادۆلیش یه‌كێك بووه له ژنه مۆدێله‌كانی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و كاتی پاریس، له ساڵی 1921 له‌گه‌ڵ فۆجیتادا په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری دروست ده‌كه‌ن. به‌م جۆره لویس بووه به هاوسه‌ری سێیه‌می هونه‌رمه‌ند فۆجیتا و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش كاتێك كۆتایی هات كه بادۆلی عاشقی شاعیری سوریالیست رۆبه‌رت دێسنۆس بوو، دواتر شووی به‌و كرده‌وه. له پاش بادۆلی فۆجیتا له ساڵی 1930 له پاریس سه‌ماكار و گۆرانبێژ مادلین لیكۆیسی ناسی و عاشقی بوو، پێكه‌وه وه‌كو ژن و مێردێكی ناودار ژیانیان به‌سه‌ربردووه، فۆجیتا دوای گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مریكایان له‌ته‌ك خۆیدا بردوویه‌تی بۆ ژاپۆن و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ژیاون، به‌ڵام له پڕ مادلین به‌جێیهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پاریس، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی مادلین بۆ پاریس له‌به‌ر ئه‌وه بووه فۆجیتا ده‌ستی به په‌یوه‌ندییه‌كی تازه كردووه له‌گه‌ڵ ژنێكدا. ژنی چواره‌می فۆجیتا كیمیۆ هۆریوچی، یه‌كێكی تره له‌و خانمانه‌ی فۆجیتا عاشقی بووه.
فۆجیتا و تاراوگه
گه‌ڕان و گه‌شت بۆ هه‌ر كه‌سێك له بوارێكدا كار بكات، به تایبه‌تی بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتدا سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و زانیارییه. زۆرێك له‌و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له وڵاتی خۆیان نه‌گیرساونه‌ته‌وه و گه‌ڕاون، توانیویانه سه‌لیقه‌ی خۆیان و ئه‌و زانسته‌ی له گه‌ڕاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنن بیكه‌ن به هه‌وێنی داهێنان هه‌روه‌ها به‌هۆی گهڕیدهییهوه خه‌ڵكی جیاوازیان ناسیوه. فۆجیتاش له‌و هونه‌رمه‌ندانه بووه كه نه‌سره‌وتووه و به‌رده‌وام له گه‌شت و گهڕاندابووه. جا ئه‌م هونه‌رمه‌نده له كوێ سه‌ری هه‌ڵداوه و له كوێ سه‌ری ناوه‌ته‌وه. فۆجیتا له 27ی تشرینی دووه‌می 1886 له تۆكیۆ- ژاپۆن له دایكبووه، له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ژاپۆنی به‌جێهێشتووه و رووی له فه‌ره‌نسا كردووه و له فه‌ره‌نساشه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا... له كۆتاییدا له 29ی كانوونی دووه‌می 1968 له شاری زیوریخی سویسرا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كردووه و له فه‌ره‌نسا به خاك سپێردراوه.
فۆجیتا و پاریس
فۆجیتا هه‌ر له مێردمنداڵییه‌وه خه‌ونی گه‌یشتن به فه‌ره‌نسای هه‌بووه، خولیای ئه‌وه‌ی بووه له ستۆدیۆكانی هونه‌ر له پاریس وێنه بكێشێ له ته‌ك هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پاریس. هه‌ر بۆیه كۆڵ نادات تاوه‌كو ده‌گاته ئه‌و پایته‌خته مه‌زنه و له‌وێ له ته‌ك بیكاسۆ و مۆدیلیانی و... به‌رده‌وام كاری كردووه و تا مردن وێنه‌ی كێشاوه. زۆر سه‌رسام بووه به فه‌ره‌نسا و خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بووه بگات به فهرهنسایهك ئه‌و عه‌یامه یه‌كێك بووه له وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا و سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی هونه‌ر بووه. هه‌ربۆیه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه ناوی خۆی له خولی زمانی فه‌ره‌نسی تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها له قوتابخانه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی تۆكیۆ، نیگاركێشی به‌شێوه‌ی رۆژئاوایی خوێندووه، تاوه‌كو له ساڵی 1910 ده‌رچووه. خه‌ونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌یشتن بووه به پاریسی پایته‌ختی هونه‌ر. چوون بۆ پاریس ته‌نها شتێك بووه له مێشكی‌دا، خه‌ونی گه‌یشتن به پاریس خه‌ونی هونه‌ری بووه و كۆڵی نه‌داوه تاوه‌كو به‌و ئاواته‌ی گه‌یشتووه. له ساڵی 1913 به‌ره‌و مارسیلیا رۆیشتووه. فۆجیتا به قژێكی مه‌نجه‌ڵی و چاویلكه‌یه‌كی بچووكه‌وه له ژاپۆنه‌وه گه‌یشته پاریس. ئه‌وه شێوه‌یه‌ی وای لێ‌كرد كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش بێت. ئه‌و كات ته‌مه‌نی بیست و حه‌وت ساڵ بوو. به‌یانی رۆژی 6 ی ئاب به خه‌ونه‌كه‌ی گه‌یشتووه. ئه‌و بۆ فه‌ره‌نسییه‌كان مه‌ته‌ڵێكی سه‌رنجڕاكێش بوو، چونكه زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی نیگاركێشانی نه‌ریتی ژاپۆنی له‌گه‌ڵ ئیمپڕێشنیزمی فه‌ره‌نسی تێكه‌ڵ كرد بۆ دروستكردنی شێوازێكی ساده و له هه‌مانكاتدا سه‌رنجڕاكێش.
سەرچاوە: knwe