دامەزراوەی كەریمی عەلەكە ئامادەیە تێچووی چارەسەركردنی (عەزیز گەردی) بگرێتە ئەستۆ

دامەزراوەی كەریمی عەلەكە ئامادەیە تێچووی چارەسەركردنی نەخۆشیی مامۆستا عەزیز گەردی (لەناوەوە و دەرەوەی هەرێم) بگرێتە ئەستۆ.
لەبانگەوازێكدا دامەزراوەی كەریمی عەلەكە خزمان و هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕی كورد عەزیز گەردی ئاگادار دەكاتەوە كە ئامادەن وەك ئەركێكی ئەخلاقی تێچووی چارەسەركردنی نەخۆشیی مامۆستا (لەناوەوەی هەرێمی كوردستان و لە دەرەوەی وڵات) بگرنە ئەستۆ.

دەقی بانگەوازەكە:
خزمان و هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕی كورد عەزیز گەردی ئاگادار دەكەینەوە كە وەك دامەزراوەی كەریمی عەلەكە بەختیار و سەرفرازین كە وەك ئەركێكی ئەخلاقی تێچووی چارەسەركردنی نەخۆشیی مامۆستا (لەناوەوەی هەرێمی كوردستان و لە دەرەوەی وڵات) بگرینە ئەستۆ.

دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەستێكی بەخشندە بۆ باشتركردنی ژیان

 

سەرچاوە: galawej