به‌سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌ی میدیایی المسری، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (العراق باعین كوردیة) بۆ نووسه‌ر و رۆژنامه‌س سۆران عه‌لی له هۆڵی خاك له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆڕه‌كه‌دا، سۆران عه‌لی، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كتێبه‌كه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌شكرد، كه كتێبه به زمانی عه‌ره‌بی چاپ بووه و كۆی ئه‌و وتار و ستوونه رۆژنامه‌نووسیانه‌یه كه نووسه‌ر له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا له رۆژنامه‌ی ئیلافی ئه‌لیكترۆنی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی كه زیاتر له 40 وتاره و روانگه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی كورد ده‌خاته‌ڕوو له‌سه‌ر ره‌وشی عیراق له كاتی هاتنی داعش تا ئێستا كه نووسه‌ر زۆر به راشكاوانه و به وردیی سه‌رنج و بۆچوونه‌كانی خۆی خستۆته ڕوو و وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكی كورد موخاته‌به‌ی خوێنه‌رانی عه‌ره‌بی كردووه.
له وته‌كه‌یدا، سۆران عه‌لی وتی: ئامانج له كۆكردنه‌وه‌ی وتاره‌كان و چاپكردنی له كتێبێكدا بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌م قۆناغه گرنگانه‌ی عیراق وه‌كو سه‌رچاوه و یاده‌وه‌ری بۆ نه‌وه‌كانمان بمێنێته‌وه و بزانرێت چی بووه و چی روویداوه، به‌تایبه‌ت له عیراقێكی پڕ كێشمه‌كێش.
كتێبی (العراق باعین كوردیة)یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ی دامه‌زراوه‌ی میدیایی المسری-یه كه سه‌ر به مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك-ه. كه دامه‌زراوه‌كه له رێگه‌ی دیجیتاڵ میدیاییەوە به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كرێت و سه‌كۆی گه‌یاندنی ده‌نگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له میدیای عیراقیی و عه‌ره‌بیدا.
سەرچاوە: knwe- كۆمار عه‌لی