شەوی یەڵدا لە باڵەكایەتی گەنجان و ژنانی كۆكردەوە

بەبۆنەی شەوی یەڵدا لە شارۆچكەی چۆمان گەنجان و ژنان كۆبونەوە تا درەنگانی شەو بەچەندین چالاكی جۆراو جۆر ئەو شەوەیان بەڕێ کرد.
ئەمشەو بەبۆنەی شەوی یەڵدا كە درێژترین شەوی ساڵە، لە هۆڵی گەشت و گوزاری چۆمان، بە بەشداری ژمارەیەك لە گەنجان و ژنان و هونەرمەندان و شاعیرانی ناوچەكە چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەرێوەچوو.

هەڵگورد محمەد، بەرێوبەری گەشت و گوزاری چۆمان وتی، بەپێویستمان زانی ئەمشەو كە درێژترین شەوی ساڵە میوانداری ژمارەیەك لە گەنجان و ژنان و خێزانەكانی ناوچەكەمان بكەین و چالاكی جۆراو جۆر ئەنجام بدەین و شەوێكی خۆش تێپەڕ بكەین.

چالاکیەکانی ئەو یادە پێکهاتبوون لە گۆرانی و حەیران و موزیك و شعر خوێندنەوە و مەتەڵ و نوكتە و قسەی پێشینانی ناوچەكە.

 

 

سەرچاوە: rojnews