توێژینەوەیەكی نوێ، تەمەن لە رێگەی شێوازی خەوتنەوە ئاشكرا دەكات.
شارەزایانی بەشدار لە توێژینەوەكەدا 12 هەزار حاڵەتیان تاقیكردۆتەوە تاكو زانیاری و دەرەنجامەکان پشتڕاست بكەنەوە، تاقیكردنەوەی حاڵەتەكان لە رێگەی شێوازی جووڵاندنی قاچ و دەست و مل و پشتی کەسەکان بووە لە كاتی خەوتنیاندا.
زانایانی پسپۆڕ گەشەیان بە توێژنەوەكە داوە و یەكێك لەوانەش زانای بەناوبانگ ئیمانوێل مینۆت بووە كە لە زانكۆی ئۆكسفۆردە دەڵێت، رێكخستنێك هەیە بە ئامێر كە لە رێگەیەوە دەتوانین تەمەنی كەسەكەی پێی ئاشكرا بكەین.
زانایان باس لە شێوازە تەندروستەكانی خەو دەكەن و دەڵێن، شێوازی خەوی مرۆڤ زۆر گرنگە، چونكە كاریگەری لە سەر تەندروستیش دروست دەكات.
دیانا ئەحمەد
سەرچاوە: knwe