شێرەبەفرینەکانی ناو ئینتەرنێت..

ن/ هانا

 

لە ئینتەرنێتدا پیاوان دەمامکی پیاوسالاری دەپۆشن و ژنانیش ئەوپەڕی مێینەیای دەپۆشن ، هەموویان   یوسف و هەموویان مەریەم..

لە ئینتەرنێتدا ژنێکی تری ئازیز لە پێناو خۆشەویستییەکەیدا پەیوەندی بە پیاوێکەوە دەکات، پیاویش ڕەتی ناکاتەوە.

کێشەکە ئەوەیە هەموو کەسێک ڕۆمانسییە، هەموو کەسێک شارستانییە، هەموو کەسێک خوێندەوارە، هەموو کەسێک سپییە و هەموو کەسێک پاک و خاوێنە!!

هەموو کەسێک شوڕشگێڕە، هەموو کەسێک ئازایە، هەمووان بانگەوازی دیموکراسی دەکەن و هەمووان جنێو دەدەن، لە ژێر ناوێکی ساختەدا خۆیان لەبەر کردووە!

هەرکەسێک کوڕی شکۆمەندییە، هەرکەسێک کوڕی مرۆڤەباشەکانە، هەرکەسێک کوڕی پیرەمێردەکانە، هەمووان لە کۆشکەکاندا دەژین، هەرکەسێک لەسەر ئاوریشم دەخەوێت!!!

لە ئینتەرنێت کەس پیر نابێت، پیریی نیە..!

ژنێکی ناشیرین نییە، هەموویان شاژنی جوانین و هەموویان شوڕشگێڕی خێڵن!

(جگە لەوانەی خوای گەورە ڕەحمەتی خۆی پێبەخشیون )

لە ئینتەرنێتدا میوەکان لەسەر تۆوەکانیان نیین ، بۆیە چاوەڕێ مەکە ئەوەی دەیچێنی،ئەوە بدرویتەوە!  وەک چۆن ڕەنگە دڵسۆزی بچێنیت و خیانەت بچنیتەوە!!

لە ئینتەرنێتدا هەموو خەونەکان گوڵەباخن ، هەموو بەڵێنەکان گوڵەباخن ، هەموو چیرۆکەکان گوڵەباخن ، هەموو شەوەکان گوڵەباخن ، و تەنها واقیع (دڕک)ە!

نەک هەموویان، بەڵکو زۆرینە.

عەقڵ دەڵێ ئەزموونەکان سەلماندویانە ... باشترە بۆخۆت ودەوروبەر، دەمامک مەکە ، ئەو کەسە بە کەهەیت، ئەو کەسە بەکە شۆک نابن بە بینینت ، ئەگەر توانیت، خۆت بە..

یان دەبێ بۆ هەموو تەمەن پشتەکۆڵەیە ترس ولەرز وببیتە کۆیلەی نهێنیەکانی و

تەک دەمامکەکەتدا بۆهەتاهەتایە بپۆشی ..