شوێنەوارێکی سەردەمی ساسانیەکان لە کۆیە دۆزرایەوە

جوتیارێکی سنووری شارۆچکەی کۆیە، گۆزەیەکی کۆن لە زەویەکەیدا دەدۆزێتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری کۆیە، کوپەکە لە زەوی دەردەھێنرێ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بەڕەوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژھەلاتی ھەولێر-کۆیە، کە لە یەکێک لە گوندەکانی سنوری قەزای کۆیە لەکاتی جووتکاری گۆزەیەک بەدەرکەوتووە، بەشی پشکنینی فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە سەردانی شوێنی دیاری کراویان کرد و دەرکەوت دەکەوێتە پێگەیەکی شوێنەواری، کە پێشتر لەلایەن فەرمانگەی ناوبراو تۆمار کراوە.

دەشڵێت، گۆزەکە بە سەلامەتی دەرهێنراوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو پارچە شوێنەوارە، کوپەڵەیەکی قەبارە گەورەی خەزنکردنی دانەوێڵەیە 
كه‌ بەرزی 80 ساتیمەتره‌ و تیرەی 70 ساتیمەتره‌ و تیرەی دەرچە 25 ساتیمەترە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان له‌ ساڵانی (224-636)ی زاینی.

 

 

سەرچاوە: npasyria