کورد لە وڵاتی خۆی ، بەرەو کوێ دەچێت..!
ئا/ حەمید بەدرخان
ڕۆژی شەممە 14/09/2024 ، ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی لە شاری بوخوم سیمینارێکی بۆ بەڕێز دکتۆر عومەر شێخمووس بە ناونیشانی
( کورد لەوڵاتی خۆی بەرەوکوێ دەچێت..!) لەلایەن کۆڕگێڕ شۆرش دەروێش ، لە نێو ئامادەبووانەوە پاش دوو کاتژمێر لە باسکردنی ڕەوشی کورد لە پارچەکانی کوردستان و هەڵ و مەرچی ئێستا و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیی باسکرد و هەمیشە دەیگوت، کورد بەیەکگرتوویی دەتوانێت مافە ڕەواکانی بەدەستبهێنێت و لەهەرکاتێکیشدا ناتەبا و لێکدووربن ، زیان بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان کەوتووە ، چونکە گەلی کورد ، گەلێکی ئاشتیخواز و لێبووردەیە، هەرگیز شەرخوازنەبووە و ئەگەر چەکیشی هەڵگرتبێ بۆ بەرگری بووە لە خاک و خەڵکی خۆی ، هەربۆیە لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی پێویست لەسەر بابەتەکەی کرا ...
وەکو ئەکادیمیای بەدرخان بۆ لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەوانی و کەلتور من و هەژار تەحسین ئامادەی سیمینارەکە بووین، هەر لە سیمینارەکەدا چەندین پرسیارم ئاراستەی شێخمووس کرد و ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی بەدرخانی دایەوە ...
شایانی گوتنێیە هەر لەو سیمینارە کتێبەکانی شێخمووس بڵاوکرایەوە بەمەبەستی باربووکردنی نووسەرێک دەفرۆشران ...