سلێمانی.. یادی جوانڕۆی باڵەبان كرایەوە

بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ) لەهۆڵی خاك لەشاری سلێمانی، ئەمڕۆ 22ی حوزەیرانی 2022، ڕێوڕەسمی ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند جوانڕۆی باڵەبان بەرێوەچوو. 
لەوڕێوڕەسمە پڕ ماتەمەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوخەمی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە جوانەمەرگە بەخانەوادە و هاوڕێ و ئازیزانی و سەرجەم هونەردۆستان گەیاند و بەخەسارەتێكی وەسفكرد بۆ كاروانی هونەریی لەپایتەختی رۆشنبیری و هەرێمی كوردستان.

خاتوو شاناز لەساڵڕۆژی كۆچی دوایی عەتا چاوشین: یادت بەخێر لەیادت ناكەین.
لەمیانی ڕێورەسمێكدا لەباخچەی عەتا چاوشین لەگەڕەكی ئاشتی لەشاری سلێمانی، ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هونەرمەند عەتا چاوشین بەرێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا تاجەگوڵینەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین و چەمچەماڵ) لەبەردەم پەیكەری هونەرمەندی كۆچكردوو دانرا وەك وەفایەك بۆ تەمەنی پڕ خزمەتكردنی بەبواری هونەر لەپایتەختی رۆشنبیری.

 

 

سەرچاوە: pukmedia