سلێمانی لە داڵدەدانی ژنان پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 2022دا 985 ژن لە شەڵتەرەکان داڵدەدراون و زۆرترین ژنی داڵدەدراویش لە پارێزگای سلێمانیە کە رێژەی 43%ی کۆی گشتیە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سۆنگەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێم بە پاراستن و هاوکاریی ئافرەتان، شەڵتەر و پەناگەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بونەتە نوا و پەناگەیەکی ئارامی ژنانی هەڕەشەلێکراو و بەردەوامیش لەلایەن حکومەتەوە گرنگیی زیاتریان پێدەدرێت.

"لە ساڵی 2022، کۆی گشتیی ژنانی سودمەند لە شەڵتەرەکان 895 ژن بونەئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ساڵی 2022، کۆی گشتیی ژنانی سودمەند لە شەڵتەرەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، 895 ژن بونە، ئەم داڵدەدراوانە تا جێبەجێبونی ماف و مامەڵە یاساییەکانیان لەو پەناگانە لە مەترسی پارێزراو دەبن و لەم ژمارەیەش، 28%ی داڵدەدراوان لە هەولێر و 43% لە سلێمانی و 28% لە دهۆک و 1% لە گەرمیان بون".
هەرێمی کوردستان لەو چوارچێوەیە گرنگی جدی بەم مافانە داوەئەوەشیخستوەتەڕو، "گرنگیدان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و پاراستیان لە هەڕەشەی کۆمەڵایەتی، یەکێک لە بنەما گرنگەکانی حوکمڕانیی باش و حکومەتی کارایە و ئەمەش وەک بنەمایەکی نێودەوڵەتی سەیر دەکرێت و لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بە پتەوی چەسپاون و بۆیەشە هەرێمی کوردستان لەو چوارچێوەیە گرنگی جدی بەم مافانە داوە".

 

سەرچاوە: ماڵپەری خەندان