سبه‌ی پێشانگه‌یه‌كی هونەری له‌ هۆڵی میدیا ده‌كرێته‌وه‌

ئەمڕۆ پێشانگه‌یه‌كی وێنه‌ی زه‌خره‌فه‌ له‌ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن دوو هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ خه‌ریكی كاره‌كانیان بوون ده‌كرێته‌وه‌.
 یه‌كشه‌مە 11ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، فه‌رید فه‌ریدوون و سه‌میره‌ ئومێد كه‌ هاوسه‌ری یه‌كترن و هونه‌رمه‌ندی خۆشنووسی و زه‌خرفه‌ن، ئه‌وان بۆ "وشه‌" رایان گه‌یاند، ماوه‌ی 20 ساڵه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و بڕیاره‌ سبه‌ی پێشانگه‌یه‌ك بۆ كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ روونی ده‌كه‌نه‌وه‌، پێشانگه‌كه‌ له‌ هۆڵی میدیا له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، له‌ سه‌عات 10 بۆ 11 پێش نیوه‌ڕۆ به‌ به‌شداری چه‌ندان كه‌سایه‌تی. 
23 تابلۆ له‌ قه‌باره‌ی 100x70 و 70x50ماوه‌ی ساڵێك كار له‌ وێنه‌كان كراوه‌ و نمایش ده‌كرێن.
ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و ده‌رچووی به‌شی هونه‌ره‌ جوانه‌كانن.

 

سەرچاوە: wishe- زریان تەها