ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی ژێنۆسایدی کوردانی ئێزدی بە دەست چەکدارانی داعش.
ڕۆژێک که بە یەکێک لە ناخۆشترین رۆژی کوردانی ئێزدی دادەنرێت، لەو رۆژەدا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و داگیریان کرد، سەدان کوردی ئێزدییان شەهید کرد، ژن و کچانیان رفاند و بوونە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کەس.
پەرلەمانی کوردستان بە کۆی دەنگ 12ی گەلاوێژ (3ی ئاب)ی وەکو رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی ناساندووە.
