دوو گەنجی هونەرمەند پێشانگایەکی شێوەکاری و تابلۆ یان کردەوە کە تایبەت بوو بە زیانی ئامێرە زیرەکانی پەیوەندیکردن کە لە ئێستادا بەفراوانی بەکار دەهێندریت.
ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە لە شاری سلیمانی پێشانگایەکی یەک ڕۆژەی هاوبەش، زێوەر ڕەسوڵ و لەنیا هونەر کرایەوە و تیایدا بە 20 تابلۆی جیاواز زیانی ئەو ئامێرانەیان خستەڕوو.
ئەو دوو هونەرمەندە هەریەکەیان بە 10 تابلۆ بەشداریان لە پێشەنگاکەدا کردبوو، زێوەر ڕەسوڵ بە ڕۆژنیوی وت: بۆ کردنەوەی ئەم پێشانگایە ڕێکخراوی برەودانی گەنجان پشتگیری کردوین ئامانجمان ئەوەیە نیشانی بدەین کە ئامێرە تەکنەلۆژیایەکان چۆن کاریگەری لە سەر مرۆڤ دادەنێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەوڵمان داوە لە ڕوانگەی تابلۆکانمانەوە ڕەخنەیەک بگرین و ئامێرەکان کۆنترۆڵ بکرێن و ئامێرەکان ئێمە کۆنترۆڵ نەکەن.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا گەنجان بە شێوەیەکی گشتی ئالودەی ئامێرە زیرەکەکانن، هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی تابلۆکانمانەوە هۆشیاری بە گەنجان ببەخشین.
سەرچاوە: rojnews