كتێبی (زمان و پەیامی نەتەوەیی لە میدیای كوردیدا) لە نووسینی نووسەر و رۆژنامەنووس ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد، لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ بڵاودەبێتەوە.
ئەم كتێبە، لە لایەك باس لە زمان دەكات وەك پێوەر و روخساری نەتەوەیی كورد و پێگەی زمان لەناو وتاری نەتەوەیی كورد دا. لە لایەكی دیكەشەوە، باسی زمانی كوردی دەكات لە میدیای كوردیدا و باس لەو بچووككردنەوەیەی زمان دەكات كە رۆژنامەنووس و میدیاكاری كورد هەرگیز زمانی وەك هێزی نەرمی كورد بەكارنەهێناوە.
كۆڕەكە لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ دەبێت بەمشێوەیە:
رۆژ: شەممە 10/12/2022
كات/ 3ی پاشنیوەڕۆ
كتێبەكەش بە دیاری بەسەر ئامادەبواندا دابەشدەكرێت
سەرچاوە: knwe