زانستی سیاسی و نیشتمانسازی یان بزوتنەوەیەکی ڕزگاریخواز

 

 

 

هیوا ساعدی
 


پرسی دیپلۆماسی کورد لە لێوارەی مەترسییە یان بێدەنگی پێناسە دەکرێ لە ئاست ناسیۆنالیزمی کورد و دەسەڵاتی زلهێزەکان.واتا ئایدۆلۆژی سایکۆلۆژی مرۆڤی کورد و تراژدی ڕەهەندی سەربەخۆیی.

دیموگرافیاکانی جیهان هەموو ڕوو لە ئاڵۆزی و گرژی دەڕوات و پێچەوانەی کورد ڕوو لە دیسکۆرسی بێخەبەری و دیپلۆماسیکی دۆگم لە سیاسەتەکانی ناوچە و کۆلۆنیالیزمی زلهێزەکان کاریگەریی سەپاندووە لەسەر بەرهەمی سەربەخۆیی و ناوەرۆکی مرۆڤی کورد ڕوو لە سایکۆلۆژی ڕۆحی پیرۆزی کورد کردووە.

لە بەسەرهاتی تەراتێنی یەکریزی ماڵی کورد لە هەر چوار پارچە میکانیزمی داگیرکەرانی کوردستان هەوڵیان ئەوە بووە سڕانەوەی بەها مێژووییەکان و ئاسمیلاسیۆنی زمان و جلوبەرگ و ...
کورد لە بزوتنەوەی ڕزگاریخواز بکەوێتە بزوتنەوەی حوکمڕانی، تەنانەت باشووری کوردستان بەو هەموو هەوڵە داویەتی بۆ دیپلۆماسی کورد لە هەرێمی کوردستان گەیشتووە لێواری پڕ مەترسی هەڵەکانی ڕابردوو دووپات نەکاتەوە. خزمەتکردن بەتوانای دیپلۆماسی لە هەر چوار پارچە ئەزموونی کێشەکانی سەردەم لە ناوچە و جیهان دەستکەوتەکانی پڕ سەنگ و نیشتمانی تر لە ڕابردوو بکات. دڵت بۆ سەرکەوتنی نیشتمان لەکوتان بێت و دەستکەوتەکانی ئەو ئاهەنگە شینت پێ بگێڕێت. کورد جارێکی دیکە دەتوانێت لەهەمبەر بارودۆخی مانیفستی ئازادیی بایەخەکانی خۆی بناسێت. کوردبوون ناوەرۆکی باس بێت نە کوردی هەربەشێک بۆ خۆی کورد بێت، وڵاتە زلهێزەکان و داگیرکەرانی کوردستان بە شێوەیەکی گشتیی بە یەک پاکێج لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانن. لەو پاکیجەشدا هەرێمی کوردستان بە قەد قەبارەی هێزی سەربازیی و ئابوریی خۆی شوێنی گرتوە. 

وڵاتانی داگیرکەری ناوچەکە بە تایبەتی تورکیا و ئێران، کە دو وڵاتی نەیاری سەرسەختی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن، بە هەمان شێوە جێگەی خۆیان لە هاوکێشەکە گرتوە و لە هەمو رویەکەوە کاریگەرییان لەسەر بریاری وڵاتە زلهێزەکان لە کورد زیاتر هەیە. ئەوەی پەیوەندیی بە عێراقەوە هەیە، روسیا رۆڵێکی وای نییە هەرچەندە لەدوای شەڕی سوریاوە ستراتیژێکی نوێی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشتوە، بەڵام بۆ ئەمریکا و ئەوروپا گرنگی مانەوەی کورد لەناو عێراق زۆر زیاترو بەرچاوترە، گرنگی پێگەی تورکیا و ئێران و سعودیە، بۆ نمونە، بۆ ئەوروپا و ئەمریکا لە هەمو رویەکەوە چەندباری گرنگیی هەرێمی کوردستانە. 

ئەمە بەو مانایە دێت کە ئەگەری سەرکەوتنی سەربەخۆیی کوردستان بە لایەنی کەمەوە چوار مەرجی سەرەکیی پێویستە: 
یەکەم، دەوڵەتی عێراق لەبەریەکتر هەڵوەشێتەوە. 
دوەم، هەرێمی کوردستان لەڕوی ناوخۆیییەوە هێزێکی توندوتۆڵی مەشقپێکراو و رێکخراوی پڕ چەکی هەبێت، ئابورییەکی بەهێزی هەبێت، دەزگایەکی کاریزماتیکی هەبێت. 
سێهەم، یەکێک لە وڵاتە زلهێزەکان ئامادەبێت لەپێناو کورد دەست لە هەمو بەرژەوەندییەکانی تری لەگەڵ وڵاتانی عێراق و تورکیا و ئێران و هەندێک وڵاتی عەرەبی سوننیی هەڵگرێت و بە هەمو شێوەیەک پشتگیریی هەرێمی کوردستان بکات. 
چوارەم، ئێران و تورکیا تا ئەو رادەیە بێهێز بن کە نەتوانن هیچ دوژمنکارییەک بەرامبەر هەرێمی کوردستان و پارچەکانی دیکە ئەنجام بدەن. 
ئەو مەرجانە لەوانەیە دەیان ساڵی تریشی پێویست بێت.
تا قوناخی سەربەخۆیی و نیشتمانسازی قەواری سیاسی و سەروەریی سیاسی هەموو  کورستان بپارێزێ.

سەراوە  خەندان